ڕۆمانى کۆشکى باڵندە غەمگینەکان


ڕۆمانى کۆشکى باڵندە غەمگینەکان


کۆشکى باڵندە غەمگینەکان یەکێکە لەڕۆمانەکانى بەختیار عەلى، ئەم ڕۆمانە باسى کچێک دەکات بەناوى سەوسەن گوڵدانچى کە لەساڵانى هەشتاکان ماڵیان لە بەغدادەوە دێت بۆ یەکێک لەشارەکانى کوردستان.
ماڵى فیکرەت گوڵدانچى لە بەغداد دەژیان کە پێکهاتبوون لە فیکرەت و نزار و پروشە و سەوسەن لەساڵانى هەشتاکان لەگەرمەى شەڕى عێراق و ئێران پروشە هاوسەرگیرى لەگەڵ کوڕێکى عەرەب دەکات بەناوى (نەشئەت نیعمە) کە باوکى یەکێک بووە لەپلەدارەکانى سوپا پاشماوەیەک لەهاوسەرگیرییەکە نەشئەت دەچێت بۆ بەرەکانى شەڕ لەوێ دەکوژرێت، ئەمەش کاریگەرییەکى زۆر لەسەر پرۆشە دروستدەکات.
نزار کە کۆلێژى ئەندازەى تەواوکردووە بەپلەى ئەفسەرى یەک ئەستێرە گوازرایەوە بۆ کەتیبەى چاکسازى ماشێن و کەرستە سەربازییەکان لە فەیلەقى دوو پاشماوەیەک لەبەرەکانى شەڕ دەکوژرێت تەرمەکەى دەهێنرێتەوە بۆ بەغداد ئەم ڕووداوەش کاریگەرى گەورە لەسەر ماڵى گوڵدانچى بەجێدەهێڵێت گوڵدانچى بڕیار دەدات شارى بەغداد بەجێبهێڵێت و ڕووبکەنە شارێکى کوردستان.
دواى ئەوەى ماڵى فیکرەت گوڵدانچى دێنە یەکێک لەشارەکانى کوردستان کە زۆربەى خزمەکانیان لەوێ دەبن لێرەوە ڕووداوەکانى نێو ڕۆمانەکە دەستپێدەکات ئەوەش بەهۆى ئەوەى کە سەوسەن کچێکى جوان و سەرنجڕاکێش دەبێت هەر زوو دەبێتە جێی سەرنجى گەنجانى شارەکە لەونێوەندەدا سێ گەنج بەناوەکانى کامەران سەلما و مەنسورى ئەسرین و خالید ئامۆن بەتەواوى عاشقى سەوسەن دەبن داواى هاوسەرگیری لێدەکەن، بەڵام سەوسەن بەهاوسەرگیرەکە ڕازى نابێت مەرجى هەیە مەرجەکەش ئەوەیە کە دەبێت هەرسێکیان گەشتێکى دووروو درێژ بکەن لەگەڵ خۆیاندا سەد باڵندە بهێنەوە.
هەر سێکیان بەمەرجەکەى سەوسەن ڕازى دەبن دەستدەکەن بە گەشتە دوروودرێژەکەیان.
دەبێت ئەوەمان لەبیر نەچێت کە ئەم سێ گەنجە پشتگری دەکرێن بەجۆرێک کامەران سەلما کە گەنجێکى سەرەڕۆ و چەقۆکێشە لەلایەن کەسێکەوە بەناوى بابا مەنگۆڕ کە ئەمیش بەهەمانشێوە کەسێکى چەقۆکێش بووە پشتگرییەکى زۆرى کامەران دەکات بەردەوام لەگەشتەکەیدا هاوکارى دەکرێت تا گەشتەکەى تەواو دەکات و دەگەڕێتەوە تەنانەت خانوو و دووکانیشى پێشکەش دەکات.
مەنسور ئەسرینیش کە خوێندکارى بەشى بایلۆژى زانکۆ بووە بەهۆى سەوسەن واز لەزانکۆ دەهێنێت لەلایەن چەند کەسێکەوە پشتگری دەکرێت بەتایبەتى ساقى مەحمود و مستەفا هەژار کە زۆر هاوکاریان کردووە لەگەشتەکەیدا.
خالید ئامونیش کە دووکانى فرۆشتنى کەلوپەلى ئافرەتانەى هەیە لەلایەن عەشرەتەکەیەوە کە بەعەشرەتى ئامۆن بەناوبانگە پشتگیرى دەکرێت.
هەر سێ گەنجەکە دەستیان بەگەشتە دووروو درێژەکەیان کردوو لەماوەى گەشتەکەیاندا کە نزیکەى هەشت ساڵى خایاندووە ڕووبەڕووى زۆر ڕووداو بوونەتەوە.
هەر لەوماوەیەدا چەندین ڕووداوى گرنگ ڕوویانداوە لەوانە ڕاپەڕین و شەڕى ناوخۆ کەئەمەش کاریگەرى لەسەر سەوسەن هەبووە.
لەماوەى گەشتەکەدا هەرسێ گەنجەکە چەندجار وێنەى خۆیان بۆ سەوسەن ناردەوە ئەویش لە ئەلبومێکدا هەڵى گرتوون.
یەکێک لەو ڕووداوە گرنگانەى کە ڕوویدا شەڕى ناوخۆ بوو کە بەهۆیەوە عەشرەتى ئامون کە خالید ئامۆن لەم عەشرەتە بوو بەهۆى پشتگریان بۆ یەکێک لەدوو حیزبەکە ئاوارە دەبن و لەو شارە نامێنەوە.
پروشەى خوشکى سەوسەن ئاشنایەتى لەگەڵ دکتۆرێک پەیدادەکات دواى هاوسەرگیریشى لەگەڵ دەکات دەبنە خاوەنى منداڵێک کە دواتر ئەو منداڵە دەبێتە هاوڕێیەکى نزیکى سەوسەن هەر لەکاتى گەورە بوونیشى دەنێرێت بۆ گەشتێک.
پاش گەشتێکى دووروو درێژ یەک لەدواى یەک سێ گەنجەکە بەخۆیان باڵندەکانیانەوە گەڕانەوە.
کامەران سەلما یەکەم کەس بوو گەڕایەوەو باڵندەکانى کە چەندین جۆرى جیاواز بوو گەیاندە دەستى سەوسەن.
هەروەها خالید ئامونیش بەخۆى و باڵندەکانى گەڕایەوە بۆ شارەکە بەلام بەهۆى ئەوەى ئامونەکان لەشارەکەدا نەمابوون خالید ناچاربوو لەهۆتێلێکى شارەکە بمێنێتەوەو باڵندەکانیش لەدەرەوەى هۆتێلەکە دابنێت، بەڵام لەدرەنگانێکى شەودا لەلایەن کەسانى نەناسراوە بەتاپڕ تەقە لەباڵندەکانى خالید دەکرێت بەهۆیەوە ژمارەیەک لەباڵندەکان دەکوژرێن ئەمەش نیگەرانى لاى خالید و سەوسەون دروست دەکات.
مەنسورى ئەسیرینیش بەخۆى و باڵندەکانى گەڕایەوە.
دواى گەڕانەوەى سێ گەنجەکە دەبوایە سەوسەن وەڵامى داواکارییەکەیان بداتەوەو بۆیە لەنزیکەوە لەگەڵ هەر سێ کەسەکە قسەى کرد بۆئەوەى لەنزیکەوە هەڵویستیان لەدواى گەشتەکە بزانێت.
مەنسور ئەسرین نامەیەکى بۆ سەوسەن ناردوو سەرنجى خۆى لەسەر گەستەکە پێ ڕاگەیاند دواى ئەمە مەنسور خۆى ونکردوو چارەنووسى بەنادیارى مایەوە.
دواجار سەوسەن بڕیاریدا هاوسەرگیرى لەگەڵ کامەران سەلما بکات بۆ ئەمەش بابا مەنگۆڕ کە دەوڵەمەندبوو یارمەتێکى زۆرى کامەران دا .
لەکاتى شەڕى ناوخۆدا ئامونەکان دەگەڕێنەوە بۆ شارەکە کامەران دەبەن و دەیکوژن.
لەکۆتایدا زۆربەى باڵندەکان دەمرن.
دەتوانین بڵێن مەبەستى سەرەکى ئەم ڕۆمانە ئەوەیە کە دەکرێت گەشتکردن بێتەهۆى گۆڕانکارى گەورە لە ژیانى مرۆڤ هەروەکو چۆن گۆڕانکارى بەسەر ژیانى کامەران سەلما هات لەگەنجێکى چەقۆ کێشەوە گۆڕى بۆ کەسێکى لێبوردە.

ئەم ڕۆمانەم لە ڕۆژانى 18-19-20_7_2016 خوێندەوە.

شارك الموضوع

إقرأ أيضًا