ڕۆمانى لۆلیتا


ڕۆمانى لۆلیتا


ڕۆمانى لۆلیتا یەکێکە لە ڕۆمانەکانى نووسەرى ڕووسى “ڤیلادیمێر نابۆکۆڤ” لە 1955 لە فەرەنسا بڵاوکرایەوە، هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەى ڕۆمانەکە دەنگدانەوەیەکى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا ئەویش بەهۆى ناوەڕۆکى ڕۆمانەکەیەوە کە باس لەوە دەکات مامۆستایەکى زانکۆ بەناوى “هەمبێرت” دواى ئەوەى کە گەشت دەکات بۆ ئەمەریکا لەوێ لەخانووى ژنێک کەناوى (شارلۆت)ى بێوەژنە ژوورێک بەکرێ دەگرێت ئەو ماڵە کچێکى تێدایە بەناوى لۆلیتایە لێرەوە ڕووداوەکانى ڕۆمانەکە دەستپێدەکات و هەمبێرت هەر لەگەڵ چوونە ئەو ماڵەوە چاوى بە لۆلیتا دەکەوێت عاشقى دەبێت ئیتر وردە وردە پەیوەندى لەنێوانیان دروست دەبێت ئەو پەیوەندیە ڕووداوى زۆر بەدواى بەخۆیدا دەهێنێت
شارلۆت لەنامەیەکدا کە بۆ هەمبێرت جێدەهێڵێت ئاماژە بەوەدەکات کە خۆشەویستى زۆرى بۆى هەیە داواى هاوسەرگیرى لێدەکات، ئەمەس هەمبێرت دەخاتە بەردەم پێشهاتێکى ناخۆش، چونکە هەمبێرت هیچ خۆشەویستێکى بۆ شارلۆت نییە، بەڵام خۆشەویستێکى زۆرى بۆ لۆلیتا هەیە بۆیە بەناچارى ڕازى دەبێت بەهاوسەرگیرى لەگەڵ شارلۆت ئەویش تەنیا لەبەر خۆشەویستى لۆلیتایە.
دواى ماوەیەک لەهاوسەرگیرى نێوانیان شارلۆت بەڕووداوى هاتوچۆ گیان لەدەستدات.
ئەوکاتەى شارلۆت تووشى ڕووداوى هاتوچۆ بوو لۆلیتا لەفێرگەیەکى هاوینە بووە، بۆیە بەڕووداوەکەى نەزانى تا ئەو کاتەى هەمبێرت دەچێتە دواى پێدەڵێت کە دایکى نەخۆشە لەنەخۆشخانەیە دواتر پێدەڵێت کە دایکى مردووە.
هەمبێرت لەگەڵ لۆلیتا گەشتێکى زۆر دەکەن ڕوو لەزۆر شار دەکەن لەکاتى ئەو گەشتانەدا کەسێک بەئۆتۆمبێل چاودێریان دەکات بەدوایانەوەیە تەنانەت لەوێستگەیکدا لەگەڵ لۆلیتا قسە دەکات ئەمەش گومانێکى زۆر لاى هەمبێرت دروستدەکات.
دواتر هەمبێرت ئەو کەسە گومانلێکراوە دەدۆزێتەوە ناوى (کلێر کێلتى) لەکۆتایدا شوێنى دانیشتنى دەدۆزێتەوەو دەیکوژێت، ئەویش لەبەرئەوەى کە لۆلیتا هەڵخەڵەتاندووبوو کارێکى خراپى بەرامبەر ئەنجامدابوو.
لۆلیتا بۆ ماوەیەک ون دەبێت ئەمەیش بەلاى هەمبێرتەوە زۆر ناخۆش دەبێـت زۆر بەدواىدا دەگەڕێت، بەڵام ناى دۆزێتەوە تا ڕۆژێک نامەیەکى بۆ دێت کە لەلایەن لۆلیتایەوە باس لەوە دەکات کە ئێستا هاوسەرگیرى کردووە لەگەڵ کوڕێک بەناوى دیک ئێستاش دووگیانم.
دواى ئەم نامەیە هەمبێرت بەپەلە خۆى دەگەیەنێتە لاى لۆلیتا کاتێک دەبنێت سکى هەیە و دواى گفتوگۆیەکى کەم لەنێوانیانەهەمبێرت ماڵئاوایکرد و زەرفێکى نامەى بۆ جێدەهێڵێت کە بڕى چوار هەزار دۆلارى تێدایە ئەویش پارەى کرێى خانووى دایکێتى.
لەبارەى ڕۆمانەکەوە “ڤیلادیمێر نابۆکۆڤ“ دەڵێت: لۆلیتا کچێکی لادەر نییە. کچۆڵەیەکی چارەڕەشە، کە دەیکێشنە ڕێی فەسادەوە و هەستە نەفسانییەکانی بە لاواندنەوەکانی جەنابی هەمبێرتی هەمبێرتی پیس هەرگیز ناورووژێن و تەنانەت جارێکیش لەم پیاوە دەپرسێت: “ئایا بەڕاستی دەبێت ژیان بەم جۆرە جاڕسکەرە دریژە پێ بدرێت؟ من هەرگیز دڵم لە سەرکەوتنی ڕۆمانی “لۆلیتا”، لە چاو ڕۆمانەکانی دیکەمدا نەڕەنجاوە. بەڵام هێندێک شتی دەبەنگانە ڕوویان داوە. 
ئەم ڕۆمانە لەلایەن توانا حەمە نورى لەعەرەبیەوە کراوە بەکوردى لەلایەن ناوەندى غەزەلنووسەوە چاپکراوە.
شایەنى باسە ئەم ڕۆمانە کراوە بەفیلم دەتوانن لێرەوە بینەرى بن:
https://www.youtube.com/watch?v=88qUySKDiyQ

شارك الموضوع

إقرأ أيضًا