کتێب و دنیا
مرۆڤ بۆیە کتێب دەخوێنێتەوە بۆئەوەى فێرببێت پرسیار بکات (کافکا)
کتێب و دنیا یەکێکە لە کتێبەکانى مەریوان وریا قانع باس لەگرنگى خوێندنەوە و کاریگەرییەکانى دەکات لەگەڵ خستنەڕووى ئەو کتێبە گرنگانەى کە لە سەدەى بیستدا دەنگدانەوەیان دروستکردووەو هەندێکیشیان بوونەتە سەرچاوەى ئیلهامى بزوتنەوە سیاسییەکان.
نووسەر لەپێشەکێیەکى 18 لاپەڕەیدا باس لە گرنگى خوێندنەوە و کاریگەرییەکانى دەکات لەشوێنێکدا دەڵێت ( ئەمڕۆ خوێندنەوە یەکێکە لەسیفەتە هەرە سەرەکییەکانى ئینانى ئەم سەردەمە، ڕۆژانە ملیارەها ئینسان خەریکى خوێندنەوەن ئیتر لەخوێندنەوەى ڕیکلامى کاڵایەکەوە بیگرە بۆ خوێندنەوەى هەواڵى یارییەکى وەرزشى تا بەخوێندنەوەى کارە ئەدەبى و فیکرى و زانستییە گەورەکان دەگات. ئینسانى سەدەى بیستویەک بەر لە هەموو شتێک ئینسانێکى خوێنەرە، لەدنیاى ئەمڕۆدا باشترین پێناسێک بۆ ئینسان ئەوەیە وەکو ( ئاژەڵێکى خاوەن کتێب) بیناسێنین، بەڵام خوێندنەوە کارێکى ئاسان نییە، هەموو خوێندنەوەیەک خوێندنەوەیەکى بەهادار نییە، لەڕاستیدا خوێندنەوە هونەرێکى گرنگە، یەکێکە لە هونەرە گرنگەکانى دونیاى ئەمڕۆ)
گرنگترین ئەو کتێبانەى نووسەر لەم کتێبانەدا باسیان دەکات بریتین :
١- شارستانیەت و وەسوەسەکانى ( سیگمۆند فرۆید)
٢- پاڵنرەکانى جەنگ (ئانشتاین و فرۆید)
٣- جەنگ وەک دیاردەیەکى دەرونى ( فرۆید)
٤- مرۆڤى یاخى (ئەلبێر کامۆ)
٥- دەبێت چى بکرێت؟ (لینین)
٦- نیشانەکانى سەر ڕێگا (سەید قوتب)
٧- کۆمەڵگاى کراوە و ناحەزەکانى ( کارل پۆپەر)
٨- ئەخلاقى پرۆتستانى و ڕۆحى سەرمایەدارى (ماکس ڤیبەر)
٩- یاداشت (ڕەفیق حیلمى)
١٠- خۆرهەڵاتناسى (ئیدوارد سەعید)
١١- دنیایەک خاڵى لە ژوورى تایبەت
١٢- مرۆڤى یەک ڕەهەند (هیربرت مارکوز)
١٣- مانیڤیستى سوریالیزم (ئەندریە یریتۆن)
١٤- ئێمە و کتێبەکانى کافکا
١٥- چۆن مرۆڤایەتى دروستبوو؟ (سیپ ستیورمان)
١٦- بەشخوراوانى سەر زەوى (فرانز فانون)
١٧- باخچەى ئاژەڵان (جۆرج ئۆرویل)
لەم کـتێبانەدا نووسەر بەوردى باس لەهەردوو کتێب دەبێت چى بکرێت؟ لینین و نیشانەکانى سەر ڕێگاى سەید قوتب دەکات بەدوو کتێبى هەرە کاریگەرى سەدەى بیستیان دادەنێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى کە ئەو دوو کتێبە بووە ئیلهام بۆ بزوتنەوە شۆڕشگێڕییەکان.
لەڕاستیدا ناکرێت ئەمە وەکو کتێب دابنێن، چونکە ئەو کتێبانەى باسى کردووە پێشتر لە ڕۆژنامەى ئاوێنە باسى کردوون لێرەدا تەنیا پێشەکیەکى بۆ زیادکردووە زۆر بەکورتیش لەسەر کتێبەکان دواوە.
ئەم کتێبەم لە ڕۆژانى 23-24_7_2016 خوێندەوە.