سیسته‌می نوێ خوێندن له كوردستان و گرفته‌كانی به‌رده‌م
جێبه‌جێكردنی
م.یونس سلێمان ئه‌حمه‌د، مامۆستای ئاماده‌یی شه‌هید
به‌ختیار له‌شاره‌زوور
هه‌مووان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌رتی په‌روه‌رده
یه‌كێكه له كه‌رته گرنگ و كاریگه‌ره‌كان، چونكه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به
پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ڕێگای په‌روه‌رده‌وه‌یه
كه ده‌توانرێت نه‌وه‌یه‌كی چالاك و هۆشیار دروستبكرێت.
هه‌ربۆیه بوونی هه‌ر
كه‌لێنێك له‌م كایه‌دا دواجار ده‌رئه‌نجامی خراپ له‌سه‌ر كۆی كایه‌كانی تری كۆمه‌ڵ
به‌جێده‌هێلێت.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه
هه‌بێت له كوردستان به به‌رده‌وامی كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانی بواری په‌روه‌رده
ساڵ دوای ساڵ ڕوو له‌زیادبوون ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری
بۆ بدرێت، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش كه لایه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی په‌روه‌رده‌یه له
كوردستان نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست له ئاست به‌ده‌مه‌وچوونی ئاریشه‌كانی په‌روه‌رده
بێت.
له‌دوای كۆنگره‌ی په‌روه‌رده سه‌رله‌نوێ‌سیسته‌میپه‌روه‌رده‌داڕێژرایه‌وه‌قۆناغه‌كانیخوێندنكرانبه‌دووقۆناغئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: قۆناغی بنه‌ڕه‌تی كه پۆلی یه‌ك تا نۆی
بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه، ئه‌م قۆناغه
ته‌وزیمی (پابه‌ندبوون)ه.
دووه‌م: قۆناغی ئاماده‌یی كه پۆلی ده‌یه‌م و
یازده‌یه‌م و دوازده‌یه‌م ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م گۆڕنكاریانه كارێكی گرنگ بوون بۆ به‌ره‌وپیشبردنی
كه‌رتی په‌روه‌رده له كوردستاندا هه‌رچه‌ند ده‌بوایه ئه‌و گۆڕنكاریانه چه‌ند
ساڵێك پیش‌تر بكرانایه.
به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی سیسته‌می
نوێ خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا ڕووبه‌ڕووی كێشه‌گه‌لێكی زۆر بوویه‌وه،
چونكه ژینگه‌ی له‌بار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیسته‌مه نه‌ڕه‌خسا بوو جۆرێك له‌په‌له‌كردنی
پێوه‌دیاربوو، بۆ نموونه نه‌بوونی بینای پێویست كه تائێستاش له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی
كوردستان قوتابخانه‌و خوێندنگاكان دوو ده‌وام و سێ ده‌وامه ئه‌مه‌ش یه‌ك ناگرێته‌وه
له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی سیسته‌می نوێ خوێندن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌شی زۆری مامۆستایان
و په‌روه‌رده‌كاران به ته‌واوی له به‌ند و خاڵه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه نه‌گه‌شتبوون.
لایه‌نێكی تر كه ئاسته‌نگ بوو له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی
ئه‌م سیسته‌مه نه‌بوونی زانیاری و هۆشیاری له‌لای خوێندكاران و قوتابیان به‌جۆرێك
كه وایان ده‌زانی ئه‌م سیسته‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نییه، به‌تایبه‌تی له
بڕگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان.
هه‌ر بۆیه كه‌وتنه دژایه‌تی كردنی بڕگه‌و خاڵه‌كانی
ئه‌م سیسته‌مه و به به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ر زوو كه‌وته هه‌مواركردنه‌وه‌ی
بڕگه‌و خاڵه‌كانی سیسته‌می نوێ خوێندن به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به
تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه هه‌بوو،
بۆ نموونه سیسته‌می تاقیكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی
تا ئێستا چه‌ند جارێك هه‌مواركراوه‌ته‌وه دواترینیان بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
بوو به‌وه‌ی كه هه‌ردوو وه‌رزی خوێندنی پۆلی ده‌یه‌م و یازده‌یه‌م كۆده‌كرێنه‌وه
له‌سه‌ر بنه‌مایه خوێندكاران ده‌رده‌چن یاخود ده‌كه‌ون، كه پێشتر هه‌ر وه‌رزه
سه‌ربه‌خۆ بوو.
ئه‌م چه‌ند جار هه‌مواركردنه‌وه‌یه بوه‌ته
گرفتێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م مامۆستایان، چونكه مامۆستا ڕووبه‌ڕووی كێشه‌وگرفتی زۆر
ده‌كاته‌وه به‌جۆرێك نازانێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خوێندكار
بكات. به‌هۆی گۆڕانكاری به‌رده‌وام له بڕگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌بێته
هۆی نه‌مانی متمانه له‌نێوان خوێندكاران و مامۆستایان.
یه‌كێكیتر له كێشه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی
سیسته‌می نۆی خوێندن بریتییه له گۆڕینی وه‌زیری په‌روه‌رده، بۆ نموونه له‌ساڵی
2007 واته‌ی دوای كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌وه تا ئێستا سێ وه‌زیری گۆڕاوه ئه‌مه‌ش
كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سیسته‌می نوێ خوێندن،
چونكه زۆرجار وه‌زیر بڕیارێكی وه‌زیری پێش خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی
خراپ له‌سه‌ر كایه‌ی په‌روه‌رده جێده‌هێڵێت.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
پێش ده‌ركردنی هه‌ر بڕیار و ڕێنماییه‌ك بیر له ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی بكاته‌وه.
