دیڤید كامیرۆن كێیە؟
سیاسییەكی پشوو درێژ هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی بەریتانیای بردەوە
سیاسییەكی پشوو درێژ هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی بەریتانیای بردەوە
: یونس سلێمان
دیڤید كامیرۆن وەك سیاسییەكی پشوو درێژ هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی
بەریتانیای بردەوە.
دوو رۆژ پێش ئێستا هەڵبژاردنە گشتییەكانی بەریتانیا ئەنجامدراو تێدا
پارتی پارێزگاران بەسەرۆكایەتی دیڤید كامیرۆن سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناو بۆ
ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو كامیرۆن سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەبێت.
كامێرۆن ناوی ناوی تەواوی دیڤید ویلیام دۆناڵد كامیرۆنە، لەڕۆژی
9-10-1966 لەشاری لەندەن لەدایكبووە، بەشی فەلسەفەی ئابووری لەزانكۆی ئۆكسفۆرد
تەواوكردووە.
ژیانی سیاسی كامیرۆن لەساڵی 1997 دەستپێدەكات خۆی كاندیدكردووە بۆ
هەڵبژاردنەكانی بەریتانیا لەبازنەی ستافۆڕد، بەڵام سەركەوتوو نەبووە، كامێرۆن
نائومێد نابێت لەهەڵبژاردنەكانی ساڵی 2001 خۆی كاندیدكردووە ئەمجارەیان سەركەوتنی
بەدەستهێنا بوو.
ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لە پارتی پارێزگاران لەماوەیەكی كەمدا
وەكو كەسایەتییەكی سیاسی دیار لەبەریتانیا دەركەوت لەكۆتایی ساڵی 2005 بووە سەرۆكی
پارتی پارێزگاران.
كامیرۆن لەساڵی 2006 تا 2010 سەرۆكایەتی ئۆپۆزیسیۆنی لەناو پەرلەمانی
بەریتانیا كردووە.
لەهەڵبژاردنەكانی ساڵی 2010 پارتی پارێزگاران بەسەرۆكایەتی كامیرۆن
سەركەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی بەتەنیا حكومەت پێكبهنێت ناچار لەگەڵ پارتی
لیبراڵ دیموكرات هاوپەیمانی كردوو حكومەتێكی ئیتلافی دروستكرد.
لەپێنج ساڵی داهاتوودا دیڤید كامیرۆن لەبەردەم كۆمەڵێك پرسی
چارەنووسازی سیاسیو ئابووریو كۆمەڵایەتیدایە دەبێت بتوانێت جێبەجیان بكات، كە
گرنگترینیان هێشتنەوەی بەریتانیایە بەسەربەخۆیی.
