ڕۆمانی دایکم خوێندە‌وە


ڕۆمانى دایکم خوێندەوە

ڕۆمانی بە‌ناوبانگی " دایک" ماکسیم گورگیم خوێندە‌وە، کە لە‌لایەن کە‌ریم حیسامی وە‌رکێڕاوە بۆ سە‌ر زمانی کوردی. ئەم شاکاره باس لە ئازایە‌تی و مە‌ردایه‌تی دایکێک دە‌کات، کە چۆن شانبه‌شانی ڕۆڵە‌کە‌ی ڕووبه‌ڕووی زوڵم و نادادی دە‌بێتە‌وە لە‌پێناو بە‌دیهێنانی خۆشگوە‌زرانی بۆ چینی جوتیارو کرێکار کە زۆر بە‌توندی لە‌لایەن چینی دە‌سە‌ڵاتدار و خاوەن کارە‌وە دەچەوسێنرێنە‌وە، " پێڵاگێیا" کە دایکی " پاڤێڵ" چە‌ندینجار ژیانی خۆی دە‌خاته مە‌ترسیه‌وە بۆ ئه‌وە‌ی شانبه‌شانی کوڕه‌کە‌ی بتوانێت گۆڕانکاری دروستبکات و ژیانی خەڵک له‌ناڕە‌حەتی ڕزگار بکات، لە‌و کاتەی دایک دە‌یە‌وێت ئە‌و قسانە‌ی پاڤێڵ کوڕی که لەڕۆژی دادگایکردندا لە‌بە‌رامبە‌ر دادوەر و ئامادەبووان وتی لە‌ناو خه‌ڵکدا بڵاوبکاتە‌وە دە‌سگیر دە‌کرێت، بە‌ڵام ئە‌و کۆڵ نادات بە‌دەنگی بە‌رز هاوار دە‌کات دە‌ڵێت " ئە‌ی میللەت هێزە‌کانتان وەک تاقە هێزێک کۆبکە‌نەوە" هە‌روەها ئاماژە بە‌وە‌ش دە‌کات " بە‌دەریای خوێنیش ناتوانن حە‌قیقەت بێدەنگ بکەن". شایە‌نی باسە ڕۆمانە‌کەم لە‌نێوان ڕۆژی 2/14 تا 2/18/ 2016 خوێندە‌وە.

شارك الموضوع

إقرأ أيضًا