ڕۆمانی مە‌زرای ئاژە‌ڵان


ڕۆمانی مە‌زرای ئاژە‌ڵان

 ئەم ڕۆمانە لە‌نووسینی ڕۆماننووسی بە‌ریتانی     " جۆرج ئۆروێڵ" ە، باس لە‌ئە‌نجامدانی شۆڕش دە‌کات لە‌لایەن ئاژە‌ڵانی مە‌زریەک کە ناوی مە‌زرای مانێز خاوە‌نە‌کە‌شی جۆنزە دوای ئە‌وە‌ی ئاژە‌ڵە‌کان بە ڕابە‌رایەتی بە‌رازەکان شۆڕش لە‌دژی خاوە‌نی مە‌زراکە بە‌رپا دە‌کەن و دە‌ری دە‌کەن بە‌مە‌ش قۆناغێکی نوێی لە‌ژیانی سە‌رجەم ئاژە‌ڵە‌کان دە‌ستپێدە‌کات، بە‌ڵام لە‌ڕاستیدا ژیانیان بە‌رەو خراپی زیاتر چوو هە‌رچەندە فە‌رمانڕە‌واکە‌یان لەڕە‌گە‌زی خۆیان بوو، بە‌رازێک بە‌ناوی ناپلێۆن بووە کە‌سی یە‌کە‌می مە‌زراکە و تە‌نیا خۆی بڕیار بە‌دە‌ست بوو هە‌ر ئاژە‌ڵێک له‌فە‌رمانی دە‌ربچوایە سزاکە‌ی مردن بوو.
ڕاستە ئەم ڕۆمانە کارکتەرەکانى ئاژەڵن، بەڵام جۆرج ئۆرێڵ مەبەستى لەم ڕۆمانە ئەوەیە کە چۆن کاتێک شۆڕش ئەنجامدەدرێت هەمووى بەشداردەبێت و هەوڵدەدەن بۆ سەرکەوتنى شۆڕشەکە، بەڵام دواى سەرکەوتنى شۆڕش کۆمەڵێکى کەم لەوانەى بەشدارى شۆڕش بوون دەست دەگرن بەسەر هەموو شتێکدا دۆخەکە دەگەڕێنەوە بۆ پێش شۆڕش.
لە‌ڕۆژی 19_20 / 2 /2016 ئەم ڕۆمانەم خوێندە‌وە.

لینکى ڕۆمانەکە بە فیلم

https://www.youtube.com/watch?v=VJpqllc7mGY

شارك الموضوع

إقرأ أيضًا