زانیاری لەسەر گوندی ‫گمە‬



زانیاری لەسەر گوندی ‫گمە‬



گوندی گمە یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی، لەڕووی ئیداریەوە سەر بەناحیەی بەمۆیە لەپارێزگای هە‌ڵەبجە و ھاوسنوورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
گوندی گمە هە‌ر لەسەردەمانی زووە ئاوەدان بووە، هە‌روەها لە سەردەمی شۆڕشەکانی کوردا، ھەمیشە شوێنی حەوانەوەی ھێزی پێشمەرگە بووە، بۆیە بە بەردەوامی لەلایەن ھێزەکانی ڕژێمەوە خەڵکەکەی ڕوبەڕوی گرتن و لێدان و مەرگ بونەتەوە، ھەر بۆیە لەساڵی ١٩٧٨ لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە گوندەکە وێرانکراوە و دانیشتووانەکەی ڕاگوێزراوە بۆ ناحیەی زەڕایەن. لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ەوە جارێکی تر ئاوەدان کراوەتەوە ئێستاش ژمارەیەک خێزان تێیدا نیشتەجێیە و دانیشتووانەکەی بەکشتوکاڵ و ئاژەڵداری و کاری سنورەوە خەریکن.
لەئێستادا لە گوندى گمە مزگەوت و قوتابخانەى تێدایە، هەروەها کارەباى نیشتیمانى گەیشتووەتە گوندەکە، بەڵام ڕێگاوبانەکەى وەکو پێویست نییە هەرچەندە تائێستا چەندجارێک لەسەر ئەرکى خەڵکى گوندەکە ڕێگاکە چاککراوەتەوە.
ئامادەکردنی: یونس سلێمان

شارك الموضوع

إقرأ أيضًا