تاقیکردنەوەکانى قۆناغى ئامادەیی و سەرنجێک


تاقیکردنەوەکانى قۆناغى ئامادەیی و سەرنجێک

::: یونس سلێمان ئەحمەد

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە 2-6-2016 تاقیکردنەوەکانى کۆتایی قۆناغى ئامادەیی دەستپێبکات، هەمیشە تاقیکردنەوە ترسێکى زۆر لاى خوێندکار دروستدەکات ئەمەش بەهۆى ئەوەیە کە لەڕووى دەرونیەوە خوێندکار تووشى جۆرێک لە دڵەڕاوکى دەبێت گومان دەکات لەوەى کە ئایا سەرکەوتوو دەبێت یان نا، بۆیە زۆر گرنگە کە خوێندکار دووربکەوێتەوە لەو ترسە و بەباشى خۆى ئامادەبکات.
ئەمساڵ وەزارەتى پەروەردە ڕێوشوێنى زۆرى گرتووەتەبەر بۆئەوەى کە ئەو هەڵانەى ساڵى ڕابردوو ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە بەتایبەتى لەبارەى دزەکرنى پرسیارەکان پێش تاقیکردنەوەکان و گزیکردن لەهۆڵەکان و بەکارهێنانى مۆبایل 
هەموو ئەو ڕێوشوێنانەى وەزارەتى پەروەردە ناتوانیت کۆتایی بەو کەموکوڕیانە بهێنێت کە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، چونکە تا ئەو کاتەىکۆى پرسیارەکان بەشێوەى هەڵبژاردن بێت ئەگەرى دووبارەبوونەوەى ئەو دیاردانە زۆرەو وەزارەتى پەروەردە بەگشتى و بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان تەنیا خەمى ئەوەیانە کە پڕۆسەى تاقیکردنەوەکان بەڕێبکات و هیچ گوێى بەو ڕەخنەو سەرنجانە نادات کە لەلایەن مامۆستایانى و شارەزایانى بوارى پەروەردە لەشێوازى بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکان دەگیرێت، کە هەموویان لەخەمخوریانە بۆ سەرکەوتنى پڕۆسەیەکى وا گرنک کە داهاتووى هەزاران ڕۆڵەى ئەم گەلەى لەسەرە.

شارك الموضوع

إقرأ أيضًا