ڕۆمانى (میرنامە)م خوێندەوە
لەڕۆژانى دووشەممە و چوارشەممە 13-14/- 6- 2016 ڕۆمانی ( میرنامە) لەنووسینی نووسەری ڕۆژئاوای کوردستان " جان دۆست" و وەرگێڕانی " سەباح ئیسماعیل"ە، تا بڵێت ڕۆمانێکی جوانە تێدا ڕۆماننووس هەوڵیداوە لەڕێگای ئەم ڕۆمانەوە ئەو مێژووە تاڵەی کوردمان بۆ ڕوون بکاتەوە، کە چۆن میره کوردەکان لەپێناو بەرژهوەندی خۆیان ئامادە پشت بکەنە برای خۆیان و هاوکاری دوژمنانی کورد بکەن.
جان دۆست لەڕێگای بەکارهێنانی ئەحمەدی خانی وەکو ڕەمزێکی ناسراوی ئەدەبی کورد ئەوەمان بۆ بهیان دەکات کە چۆن میرە کوردەکان هیچ گوێیان بە شاعیران و ئەدەبیان نەداوە کاتێک داوایان لێکردوون یەکگرتووبن و دادپهروەری پەیڕەوبکەن.