ڕۆمانى قۆڵبڕ
ڕۆمانى قۆڵبڕ یەکێکە لەبەرهەمەکانى نووسەرى تورکى عەزیز نەسین لەلایەن عەزیز گەردى بەشێوەیەکى جوان بۆسەر زمانى کوردى وەرگێڕاوە.
ڕۆمانەکە باس لەکەسێک دەکات بەناوى ئیبراهیم زەبووک زادە کە لەشارۆچکەیەکدا دەژى کارى بریتییە لە دەستبڕینى خەڵک بەردەوام لەڕێگاى زمانیەوە بەفرتوفێڵەکانى خەڵکى شارۆچکەکە فریودەدات، وا خۆى پیشان دەدات کە سەرۆکوەزیران و پارێزگار و وەزیرەکان دەناسێت و هەر کارێکى بووێت بەئاسانى بۆى جێبەجێدەکەن، ئەمەش وا دەکات خەڵک ڕووى تێبکەن بۆ ڕایکردنى کاروبارەکانىان زەبوک زادەش بەوەرگرتنى بڕێکى زۆر پارە بەڵێنى جێبەجێکردنى کارەکانیان دەدات، بەڵام هیچ کارێک ڕاى ناکات تەنیا دۆریان لەگەڵ دەکات.
زۆربەى خەڵکى شارۆچکەکە بەکاربەدەستانیشەوە لەلایەن زەبوک زاردەوە قۆڵیان بڕاوە.
ئەم چیرۆکە لەلایەن مامۆستایەکەوە کە تازە هاتووە بۆ شارۆچکە دەگێڕێتەوە بەنامە بۆ هاوڕێیەکى دەنێرێت، مامۆستاکە زۆر دڵ گران دەبێت کە ئەو خەڵکە لەلایەن زەیوک زادەوە فریو دەدەرێن زۆرجاریش خەڵکەکە هەڕەشەوگوڕەشە دەکەن دەڵێن دەبێت لەناوى ببەین، بەڵام کاتێک دەچنە لاى دووبارە فریو دەدرێن.
ئەم ڕۆمانە ئاماژەیەکە بۆ خەڵکێکى ناسادەو ناهۆشیار کە چۆن لەلایەن کەسانى قۆڵبڕەوە فریو دەدرێن ژیانى خۆیان دەدەنە دەستى کەسێکى دەستبڕ.
پێشەکى عەزیز نەسین بۆ ڕۆمانەکە بەمجۆرەیە:
( کۆمەڵ باشترین مامۆستایە کە دەرزى ژیانمان فێردەکا، لەم دونیا تێکەڵ و پێکەڵەیەدا کەسانى جۆراوجۆر زۆرن.هەر کەسە بیرێکى لەسەر و سەودایەکى لە دڵدایە.
جا دەبێ هەر چاوێکمان بکەینە چوار چاو ئاگادارى خۆمان بین.
قۆڵبڕەکان دەورگێڕى شانۆى پیس و کرێتى ئەم کۆمەڵەیەن کە لەوڵاتى ئێوە، لەشارى ئێوە، لەگەڕەکى ئێوەو بگرە لەماڵى ئێوە خۆیان دانووساندووەو داویان داناوەتەوەو خۆیان بۆ ڕاو ئامادەکردووە.
ئەو قوڵبڕانە، ئێمە دروستیان دەکەین ... ئەگەر ئێمە کارمان دروست بێ، ئەگەر پێویستمان بەوە نەبێ بەڕێی ناڕەوا یچینە پێش، قوڵبڕ پەیدا ناین بۆ ئەوەى ببن بە بەڵاى سەرى خۆمان و کۆمەڵەکومان)
شایەنى باسە دراماى نامەکانى ئەشرەف کە چەند ساڵێک لەمەوپێش نمایشکرا لەم ڕۆمانەوە وەرگیراوەو ماهیر حەسەن ڕۆڵى ئیبراهیم زەبووک زادەى دەبینى.
ئەم ڕۆمانەم 7-8_7_2016 خوێندەوە.