ڕۆژمێرى پێشمەرگەیەک
کتێبى ڕۆژمێرى پێشمەرگەیەک لەنووسینى محەمەدى حاجى مەحمود سکرتێرى حیزبی سۆسیالستە باس لە ڕووداوەکانى نێوان ساڵەکانى 1976-1996 لە دوتوێ چوار بەرگدا، ناوبراو هەوڵیداوە چالاکییەکانى خۆی ڕۆژانە تۆماربکات و زۆرجاریش سەرنجى خۆى لەسەر ڕووداوەکان دەربڕیوە.
محەمەدى حاجى مەحمود وەکو کارکتەرێکى سیاسى دیارى کوردستان خۆى لەناو ڕووداوەکاندا بووە ئەمەش زیاتر بەرچاو ڕوونى پێداوە بۆ ئەوەى ڕووداوەکان بگێڕێتەوە.
بەرگى چوارەمى کتێبەکە کە تایبەتە بەڕووداوەکانى نێوان ساڵانى 1992-1996 بەگرنگترین بەرگ دادەنرێت، چونکە ئەو قۆناغە ڕووداوگەلێکى زۆرى تێدایە گرنگترینیان هەڵبژاردنى پەرلەمان و دامەزراندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان و شەڕى ناوخۆ و دابەشبوونى کوردستان بۆ دوو ئیدارە کە تا ئێستاش کاریگەرى گەورەى ماوە و وا بەئاسانى بوونى دوو زۆن کۆتایی نایەت.
خوێندنەوەى ئەم کتێبە لەئێستادا گرنگە ئەویش بەهۆى ئەوەى کە ئەو بارودۆخەى ئێستاى کوردستانى تێدایە درێژکراوەى ئەو سەردەمەیە و لایەنەکان ململانییەکانیان تەنیا لەسەر پۆست و پارەیە هیچ پەیوەندییەکى بە بەرژەوەندى هاوڵاتیانەوە نییە.
دەتوانن بەرگى چوارەمى ڕۆژمێرى پێشمەرگەیەک لێرەوە دابگرن:
https://ia601200.us.archive.org/…/ڕۆژژمێری%20پێشمەرگەیەک%20…