ڕۆمانی خۆشەویستی لەزەمانى کۆلێرادا




ڕۆمانی خۆشەویستی لەزەمانى کۆلێرادا


یونس سلێمان ئەحمەد
ڕۆمانی خۆشەویستی لەزەمانى کۆلێرادا یەکێکە لەڕۆمانەکانی گابریل کارسیا مارکێزه لەلایەن محەمەد کەریم لەفارسیەوە بۆسەر زمانى کوردى وەرگێڕاوە.
ڕۆمانەکە باس لەچیرۆکی خۆشەویستی نێوان کوڕ و کچێک دەکات کە نیو سەدە دەخایەنێت.
فێرمینا دازا کچێکە لەماڵێکدا دەژی لەگەڵ باوکی و پورێکیدا دوای ئەوەی لەسەردانێکدا کوڕێک بەناوی فلۆرنتینۆ ئەریزا دەیبینێت عاشقی دەبێت لێرەوە پەیوەندی نێوانیان دەستپێدەکات نامەی زۆر لەنێوانیاندا ئاڵوگۆڕ دەکرێت بەجۆرێک لەسێ مانگى یەکەمى پەیوەندییەکەیاندا ڕۆژانە چوار نامەیان ئاڵوگۆڕکردووە فلۆرنتینۆ هەمیشە خەیاڵى لاى فێرمینا بوو. .
لەوکاتەى فێرمینا لەقوتابخانەى (ئامادەکردنى پاکیزەی پیرۆز) دەیخوێند بەردەوام نامەى بۆ فلۆرنتینۆ دەنووسى تا ڕۆژێک پێ زانرا بەهۆیەوە لەقوتابخانەکە دەرکرا.
کاتێک باوکی فێرمینا بەمەى زانى لەماڵیشەوە گەڕا چەندین نامەى ترى دۆزیەوە بەهۆیەوە پوری فێرمینا کەناوى (ئیکۆ لاستیکا) بوو دەردەکات و بەکەشتى دەینێرێتەوە بۆ بەندەرى سان خوان دى لاستیکا) لەوێ لەتەمەنى سەد ساڵیدا دەمرێت..
ڕۆژێک فێرمینا نەخۆش دەکەوێت ترسی ئەوە هەیە کە نەخۆشیەکەی کۆلێرا بێت، دکتۆرێک بەناوی دکتۆر خۆڤیناڵ ئۆربینۆ کە لەفەرەنسا خوێندنى تەواوکردبوو سەردانی دەکات دوای پشکنین دەردەکەوێت، کە نەخۆشیەکە کۆلێرا نییە، هاتنی ئەم دکتۆرە دەبێتە سەرەتای ژیانێکی نوێی فێرمینا بەهۆی ئەوەی دکتۆرەکە فێرمینا دەچێتە دڵەوە دوای قسەکردنی دکتۆر لەگەڵ باوکی فێرمینا ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ فێرمینا پێکدەهێنێت بۆ مانگى هەنگوینى دەچن بۆشارى پاریسى پایتەختى فەرەنسا دواى چەند ساڵێک دەبنە خاوەنى کوڕ و کچێک، کوڕەکە ناوى (مارکۆ ئۆریلیۆ) بوو پزیشکە و کچەکەش ناوى (ئۆفیلیا) بوو لەگەڵ کارمەندێکى بانک هاوسەرگیرى کرد..
پێشتر فلۆرتینتۆ داوای هاوسەرگیری لەفێرمینا کردبوو، بەڵام فێرمینا ڕەتیکردبووەوەو پێ ڕاگەیاندبوو کە ناتوانى هاوسەرگیرى لەگەڵدا بکات..
لەدوای هاوسەرگیرییەکەی فێرمینا ئیتر فلۆرینتینۆ نائومێد دەبێت، بەڵام بەدرێژایی چەندین ساڵ فێرمینای لەبیر نەکرد سەرەڕای ئەوەی که پەیوەندی لەگەڵ چەندین ژن و کچدا دروستکردبوو پەیوەندییەکەی کاتی بوو هەرگیز نەیتوانی خۆشەویستی فێرمینا لەبیربکات.
ماوەیەک فێرمینا هەستى بەوە دەکرد کە دکتۆر خۆڤیناڵ ئۆربینۆى هاوسەرى پەیوەندى لەگەڵ کچى تردا هەیە ئەویش لەڕێگاى بۆنى جلەکانیەوە داوتر بۆى دەرکەوت کە هاوسەرەکەى پەیوەندى لەگەڵ کچێکى ڕەشپێست بەناوى ( باربارا لینچ) هەیە دواى ئەوەى بە دکتۆرى وت ئەویش راستیەکەى پێوت لەبەرئەم کارە فێرمینا بڕیاریدا بڕوات بۆ سان خوان دى لاسیناگا بۆلاى هیلدیبراندا سانچیزى خاڵۆزاى لەگوندى (فلۆریس دى ماریا) منداڵەکانى بێئەوەى هۆى سەفەرەکەى دایکیان بزانن وەکو سەفەرێکى ئاسایی لەقەڵەمیانداو بەدڵ سافسسەوە داوایان لێکرد چەندی پێخۆشە لەوێ بمێنێتەوە.
دکتۆر ئۆربینۆ بەجۆرى کارەکانى ڕێکخست کە هیچ کەسێ لە دەوروبەرە غەدارەکەیدا نەتوانێت لێکدانەوەى خراپ بۆ سەفەرى ژنەکەى بکات، ئەوەندە زیرەکانە ئەم کارەیکرد کە فلۆرنتینۆ ئەریزا نەیدەتوانى سەبارەت بەسەفەرەکەى فێرمینا دازا سەرەداوێکى دەستبکەوێت.
پاش ئەوەى فێرمینا دازا گەیشتە شوێنەکە چوو بۆلاى کچە خاڵەکەى کە ناوى ( هیلدیبراندا) هاوڕێی سەردەمى منداڵى و گەنجى بوو.
لەوکاتەى کە فێرمینا لەوێ بوو بەردەوام دکتۆر نامەى بۆ کچەخاڵۆزاکەى فێرمینا دەنارد تا حاڵى هاوسەرەکەى بزانێت، سەرئەنجام دکتۆر ڕۆژێک دێت بۆ لاى فێرمینا جارێکیتر بەیەک شاددەبنەوە دەستیانکردەوە بەژیانێکى نوێ.
وردە وردە دکتۆر ئۆربینۆ دەچێتە تەمەنەوە ڕۆژێک لەماڵەوە دەبێت توتیەکە لەسەر دارێک دەبینێت پەیژەیەک دەهێنێت تا بیگرێت، بەڵام بۆى ناگیرێت بەهۆیەوە دەکەوێتە خوارەوە لەتەمەنى (٨١) ساڵیدا گیان لەدەستدات دواتر مەراسیمى ماڵئاواى و پرسەى بۆ ڕێکدەخرێت لەوکاتەشدا فلۆرنتینۆ دێت بۆسەر خۆشى بۆى لاى.
دواى مردنى دکتۆر ئۆربینۆى هاوسەرى فێرمینا هەستى بەتەنیایی کرد بەردەوام خەیاڵى لاى دکتۆر بوو بۆیە بڕیاریدا هەموو ئەو شتانەى پەیوەندى بە هاوسەرەکەیەوە هەیە لەماڵدا لەناوببات تا چیتر بیرى نەکات.
جاریکتر پەیوەندى نێوان فێرمینا دازا و فلۆرنتینۆ ئەریزا دەستپێدەکاتەوە دەستدەکەن بەناردنى نامە پەیوەندییەکەیان تا دەهات زیاتر دەبوو واى لێهات فلۆرنتینۆ هەموو سێشەممەیەک سەردانى فێرمیناى دەکرد بەیەکەوە گفتوگۆیان دەکرد زۆرجاریش کوڕ و بووکەکەى فێرمیناش ئامادەى ئەو دانیشتنانە دەبوو، تا سەرئەنجام بڕیاریاندا سەفەرێکى دەریا بکەن ئیتر پەیوەندییەکەیان چووە قۆناغێکى تر لەو سەفەرەدا دواى نزیکەى پەنجا ساڵ چاوەڕوانى فلۆرنتینۆ بەو ئاواتە گەیشت کە بگات بە فێرمینا.
ئەم ڕۆمانە لەساڵى ٢٠٠٧ کراوە بە فیلم .

گابریل گارسیا مارکێز ڕۆماننوسی بەناوبانگى جیهانە لەساڵى ١٩٢٧ لەکۆڵۆمبیا لەدایکبووەو خاوەنى چەندین ڕۆمانە لەوانە ( سەد ساڵ لە تەنیایی، خۆشەویستى لەزەمانى کۆلێردا، كەس بۆ سەرهەنگ نامە نانوسێ، ئەوین لەساڵانی بەبادا، پایزی باوك سالاری)، كاتژمێری شووم، بەیادی سۆزانییە خەمبارەكان) 
مارکێز لەساڵى 1982 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرت.
مارکێز لەڕۆژی ١٧ی نیسانی ٢٠١٤ لەنەمەنی (٨٧) ساڵیدا لەشاری مەكسیكۆ سیتی لە مەكسیك كۆچی دوایی كرد


شارك الموضوع

إقرأ أيضًا