پەراوێزی
گۆڕانکاری لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی دوازدەی ئامادەییلە
م.یونس سلێمان ئەحمەد
دوای چەندین ساڵ داواکاری و سەرنج و ڕەخنەی مامۆستایانی زمانی کوردی، دواجار
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاپەمەنی و پڕۆگرامەکان بڕیاریداوە بۆساڵی داهاتوو گۆڕانکاری
لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بکرێت، ئەمەش هەنگاوێکی باشە
بەئاڕاستەی باشترکردنی پڕۆگرام.
بەڵام دەبێت ئەو گۆڕانکارییانەی دەکرێت لەژێر ڕۆشنایی ئەو سەرنجانە بێت کە مامۆستایان هەیانە، چونکە بەهۆی ئەوەی مامۆستایان بەریەکەوتنیان لەگەڵ بابەتەکاندا هەیە، باشتر دەزانن کەموکوڕییەکان لەکوێدان، ناکرێت کەسێک ڕۆژێک لەڕۆژان بابەتی پۆلی دوازدەی نەوتووەتەوە بێت دەستکاری پڕۆگرام بکات گوێی بە سەرنجی مامۆستایان نەدا.
ئەو گۆڕانکارییانەی دەکرێت دەبێت لەهەردوو بەشی ڕێزمان و ئەدەبدا بێت.
لەبەشی ڕێزمان هەوڵبدرێت بابەتەکان ڕێکبخرێتەوەو هەندیک بابەت ئاڵۆزی و ناڕۆشنی تێدایە چاکبکرێت.
بۆ نموونە بابەتی ڕێژەی کار پێویستە سەرلەنوێ ڕێکبخرێتەوە، چونکە ڕێژەی کار لەگەڵ ئەرکی جێناوی لکاو لەدەوری بکەر یەک شتە تەنیا ناوەکانیان جیاوازە.
هەروەها لەبابەتی چاوگی بووندا ئەو ناڕوونیەی هەیە ڕوونبکرێتەوە.
باشترە هەردوو بابەتی هاوەڵناو لەڕووی پێکهاتنەوە و هاوەڵکار لەڕووی پێکهاتنەوە لاببرێت دەکرێت ئەم دوو بابەتە بخرێتە پۆلی یازدە، دەکرێت لەباتی ئەوان دوو بابەتی گونجاوتر دابنرێت.
لەزۆربەی بابەتەکاندا نموونەکان ڕوون نییە بۆیە باشترە نموونەی گونجاو و ڕێزمانی دابنرێت.
ئەوەی پەیوەندی بە بەشی ئەدەبەوە هەیە دەبێت بابەتەکان کورت بکرێنەوە و هەوڵبدرێت سەرلەنوێ دابڕێژرێتەوە دەکرێت بابەتی نوێی بۆ زیادبکرێت.
لەزۆر شوێندا بابەتەکان تێکەڵکراون بۆنموونە لەبابەتی چیرۆک لەقۆناغی یەکەمدا لەگەڵ چیرۆکی گۆڤاری گەلاوێژ تێکەڵبوونێک هەیە ئەمەش بۆ خوێندکار ئاڵۆزە.
هەروەها لەبابەتی ڕەخنەی ئەدەبی کوردی زۆر درێژ دادڕی و دەربڕینی زیادی تێدایە بۆیە دەکرێت بەکورتکردنەوە و زیادکردنی بابەتی نوێ چاکبکرێت.
لەبابەتی ڕۆمان هەوڵبدرێت قۆناغێکی نوێی زیادبکرێت ئەویش قۆناغی دوای ساڵی 1990، چونکە لەم قۆناغەدا چەندین ڕۆمانی کوردی نووسران، دەتوانین ناوی بنێن قۆناغی زێڕینی ڕۆمانی کوردی.