مەم و زینى ئەحمەدى خانى
خوێندنهوەی مەم و زین شاکاری شاعیری گەورهی کورد ئەحمهد خانی چێژی خۆی هەیە، بهتایبەتی گۆڕینی بۆ زاری سۆرانی لەلایەن مامۆستا هەژار ئهوەندەی تر ئەو دەقە ئەدەبیەی جوانتر کردووه، بەڕاستی هەژار کارێکی گەورەی کردووه کە به زمانێکی کوردی زۆر جوان و ڕەوان کردوویەتی به سۆرانی.
خانی لەو سەردەمهدا توانیویهتی دەقێکی بەرزی ئهدەبی بنووسی کە هیچی کەمتر نییە لە دهقەکانی ئەدەبیاتی نەتەوەکانی تر.
خانی لەڕێگای مهم و زین لەزۆر دهرگا دەدات هەر وەکو چۆن خۆی دەڵێت مەم و زینم کردووەتە بههانه بۆ دەربڕینی زۆر مەبەست
ئەم نامە کە خاوە، یان باوە
سەد ڕەنجى لە ڕێگەدا، دراوە
ساوایە، مناڵە، شیر نەمشتووە
تازە بەرە، تازە پێگەیشتووە
میوەى منە خۆشە بۆى نەمام
کۆرپەى منە بووەتە چاوى چاوم
خشڵ و جل و یار و زێڕ و زنبەر
نەمخواستووە هى منن سەروبەر