سێشەممان لەگەڵ مۆریی
کتێبى سێشەممان لەگەڵ مۆریى یەکێکە لەو کتێبە باشانەى یاداشت کە باس لەپەیوەندى خوێندکارێک و مامۆستاکەى لەزانکۆ دەکات کەدواى شازدە ساڵ لەتەواوکردنى زانکۆ خوێندکارەکە جارێکتر دەگەڕێتەوە بۆ لاى مامۆستاکەى و سەرلەنوێ دەستدەکەنەوە بە گفتوگۆکردن هەموو سێشەممەیەک گفتوگۆ لەسەر بابەتێک دەکەن هەرچەندە مامۆستا مۆریی تووشى نەخۆشیەکى کوشندە دەبێت لەسەر کورسى دەبێت، بەڵام ئەمە ڕێگر نابێت لەبەردەم ئەوەى کە بیروبۆچوونەکانى بۆ خوێندکارەکەى ڕوون بکاتەوە.
لەم کتێبەدا چەند پەرەگرافێکى جوانى تێدایە یەکێک لەو پەرەگرافانە ئەمەیە:
( ژیان کۆمەڵێک بگرەوبەردەی تێدایە و لەیەک کاتدا بۆ پێشەوە و بۆ دواوە پاڵت دەنێ، تۆ دەتەوێ شتێک بکەى، ئەو ناچارت دەکات شتێکیتر بکەى، شتێک ئازارت دەدات کە خۆشت دەزانی شایەنى ئەوە نییە بهێڵى ئازارت بدات)
لەشوێنێکى تردا لەسەر هاوسەرگیرى دەڵێت ( هاوسەرگیرىی تاقیکردنەوەیەکە تێدا مرۆڤ بۆى دەردەکەوێ خۆى کێیە، کەشى بەرامبەرى کێیە چۆن پێکەوە دەگونجێن و چۆنیش پێکەوە ناگونجێن)
لەسەر خۆشەویستیش نووسراوە "خۆشەویستی تاکە کاری عاقڵانەی مرۆڤە"
ئەم کتێبەم ڕۆژى 8-6-2016 خوێندەوە.