ئەزموون و یاد


ئەزموون و یاد


هەمیشە یادەوەرى و یاداشت گرنگى خۆى هەیە و بەرچاو ڕوونیەکى باش دەدەنە خوێنەر، ئەگەر ئەو یاداشت و یادەوەرییە هى قوناغێکى پڕ لەململانیەى چەکدارى بێت ئەوا گرنگى زیاتر دەبێت.
ئەزموون و یاد کتێبێکى دوو بەرگە نووسەرەکەى پشکۆ نەجمەدینە ناوەڕۆکەکەى باس لەشۆڕشى نوێ و کۆمەڵەى ڕەنجدەران و دروستبوونى ئاڵاى شۆڕش دەکات.
نووسەر هەوڵیداوە گرنگترین ئەو ڕووداوانە باس بکات کە لەو قۆناغە پڕ لەململانیەبکات کە هەڵگرى قسەکردن لەسەرکردنى زۆرە.
لەلاپەڕە (١٣) کتێبەکەدا نووسەر دەڵێت ( ئێمە نەوەیەک بووێن، لەنێو بۆنى خوێن ز هەواڵى مەرگەساتى هاوتەمەنەکانى خۆمان و کەسانى لەخۆمان گەورەتردا هەڵکشاین، ئێمە کە ژیان ساتەوەختێک بۆمان نەخەنیبێت ئەستەمە لەئێستا و داهاتوودا کەمێک بۆ ژیان پێبکەنین)
ئەم دەربڕینانەى نووسەر دەرخەرى ئەو ڕاستییە کە ئەو قۆناغە پڕ بووە لە ململانیەى نێوان براکان کەم نین ئەو کەسانەى کە لەشەڕى نێوان براکاندا بوونە قوربانى سەردەمى ئێستاش بەجۆرێک لەجۆرەکان درێژکراوەى ئەو سەردەمەیە.
(ڕاستیەکەى ئێمە لەهەوڵى سڕینەوەى سەروەرییەکانى یەکترداین و کێشەکە هێندەى لەدەورى مێژوو دەسووڕێتەوە، هێندە سەروکارى لەگەڵ خاک و جوگرافیادا نییە) لا١٥١
ئەم پەرەگرافەى نووسەر ڕاستیەکى تاڵە کە ئێستاش هەمان واقیعە.
بەخوێندنەوەى ئەم کتێبە خوێنەر ئاشنا دەبێت بەقۆناغێکى گرنگى مێژووى هاوچەرخ و نووسەر بەزمانێکى ئەدەبى جوان ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە خۆى لەناو ڕووداوەکاندا ژیاوە.
دەتوانن کتێبەکە لەم لینکەوە دابگرن:
http://www.kurdipedia.org/books/80321.PDF

ئەم کتێبەم لەڕۆژانى 1 تا 3 -8-2016 خوێندەوە

شارك الموضوع

إقرأ أيضًا