ڕۆمانى عەشیقى وەرگێڕ
ڕۆمانى عەشیقى وەرگێڕ یەکێکىترە لەڕۆمانەکانى ڕۆماننووسى ڕۆژئاواى کوردستان جان دۆستە، ئەم ڕۆمانە بەرگى یەکەمى دوو ڕۆمانە باس لە ئاینەکان دەکات.
پیرەى وەرگێڕ کە ناوە ڕاستەقینەکەى ( محەمەد عەشیقەدینى ئەنتاکى)ە، کۆڕى پیاوێکى بازرگانە بەناوى ڕوشدی کەسێکى دەوڵەمەندە، بڕیار دەدات کوڕەکەى بەمەبەستى فێربوونى زمانى ئیتالى و لاتینى بنێرێت بۆ شارى ڕۆما ئەویش بەیارمەتى فەشەیەک بەناوى قەشە پۆڵس کە هاوڕێی باوکى پیرەى وەرگێڕ بووە.
پیرەى وەرگێڕ بەسەرهاتى ژیانى و گەشتەکەى بۆ ڕۆما لەماوەى حەوت شەودا بۆ بەردەستێکى ئەلبانى بەناوى یونس دەگێڕایەوەو ئەویش بۆى دەنووسیوە.
ڕۆمانەکە چەندین ڕووداوى تێدایە لەوانە عەشقى پیرەى وەرگێڕ کە حەزى لەکچێکى جولەکە بەناوى ئیستەر بوو ئەم کچە باوک و دایکى خۆى نەمابوو لاى کەسێکى تر بەخێودەکرا ڕۆژانى هەینى بەگوندەکەى ماڵ پیرەى وەرگێڕ دەگەڕا لێرەوە چیرۆکى خۆشەویستى نێوانیان دەستیپێکردوو زۆرى نەحایاند بەهۆى گەشتەکەى پیرەى وەرگێڕ بۆشارى ڕۆما.
دواى ئەوەى کە هەموو پێداویستییەمانى گەشتەکەى پیرەى وەرگێڕ لەلایەن باوک و دایکیەوە ئامادەکرا ناوبراو گەشتەکەى لەڕێگاى کەشتیەوە دەستپێکرد پاش چەند ڕۆژێک لەگەشتەکە کەشتیەکە گەیشتە قوبرس پاشان لەویوە بەکەشتیەکى تر گەشتەکە بۆ شارى ڕۆما دەستیپێکرد.
لەم گەشتەدا جگەلە قەشە پۆڵس چەند گەنجێکى تر کە هەمان مەبەستى پیرەى وەرگێڕیان هەبوو هاوڕێی بوون.
ڕووداوەکانى ڕۆمانەکە باس لە ئاین و مەزهەبە جیاوازەکان دەکات هەوڵدەدات خوێندنەوەیەکى تریان بۆ بکات.
لەشوێنێکى ڕۆمانەکەدا لەبارەى خەیاڵەوە دەنووسێت ( خەیاڵ چرایەکى گەشە، پەڕى بیرچوونەوە هەڵدەکڕووزێنێت)
ئەم ڕۆمانە لەلایەن وەرگێڕى بەتوانا سەباح ئیسماعیل لەعەرەبیەوە کراوە بەکوردى.
نووسەر لەبارەى نووسینى ڕۆمانەکەوە دەڵێت (( ئەو دەمى دەستم بەنووسینى ڕۆمانى عەشیقى وەرگێڕ کرد ویستم دەنگم بەڕووى تاریکیدا بەرزبکەمەوە، خواستم مۆمێک لەشەوى توندڕەویدا گڕیدەم و چەند دڵۆپە مەرەکەبێک بەسەر ئاگرى دەمارگیریدا بپژێنم.
ئەم ڕۆمانەم تەنیا بانگەشەیەکە بۆ پەنابردن بۆ ئاوەز و دانایی، لەسەردەمێکدا خەریکە دەبێتە دارستانێکى وشک و ئاگرى توندڕەوى لووشى دەدات.
ئاین و مەزهەب و نەتەوەکان بۆ هەڵگیرساندنى جەنگى ڕیشەکێشکردنى یەکتر لى ناسنامەى جیاجیادا ڕووبەڕووى یەکدى بەەنەتەوە.
جەنگەیلێک بەیەکجارى دەنگى ئاوەزى تێدا ونە، بگرە دەتوانین بڵێین ئاوەز بەیەکجارى لەدەسەڵات دوورخراوەتەوە و وەلانراوە، لەبەر بەرژەوەندیی ئەو غەریزە ئاژەڵییانەى لەپڕ بێداربوونەوە و لەژێر خۆڵەمێشەوە دەرهاتن. ئایا دەکرێت دوور لەشەڕ ئاینەکان دیالۆگ بکەن و نەتەوەکان نزیک ببنەوە؟ ئەمەیە ڕۆمانى عەشیقى وەرگێڕ دەیەوێت بەرسڤى بداتەوە. ))
ڕۆمانەکەم لەڕۆژانى 11 تا 13-8-2016 لەزەڕایەن خوێندەوە.