ڕۆمانى مەرگى مەیموون


ڕۆمانى مەرگى مەیموون

ڕۆمانى مەرگى مەیموون تازەترین ڕۆمانى ڕۆماننوس ماردین ئیبراهیم دوێنێ چوارشەممە 24-8-2016 لەلایەن ناوەندى ڕۆشنبیرى ئەندێشەوە بڵاوکرایەوە.
ڕۆمانەکە بەگشتى باس لەچیرۆکى منداڵێک دەکات کە لەگەڵ سى و نۆ منداڵى تر لەلایەن دەسەڵاتەوە بەتۆمەتى خیانەتکردن لە نیشتیمان دەسگیردەکرێن دواتر تیرباران دەکرێن.
یەکێک لەو منداڵانە ناوى مەیموون کە ناوە بنەڕەتیەکەى ئالان، بەڵام لەماڵەوە پێدەوترێت مەیموون ماڵیان لە باوک و دایک و کچێک بەناوى سورەییا پێکهاتووە.
دواى ئەوەى کە لەبەیانێکى زوودا مەیموون لەماڵ دەبرێت لەگەڵ منداڵەکانى تر پاش ماوەیەک مانەوە لە زیندان تیرباران دەکرێن، ئەم ڕووداوەش کاریگەرى زۆر لەسەر ماڵى مەیموون بەجێدەهێڵێت هەربەوهۆیەشەوە دایکى مەیموون دواى ساڵێک و چەند مانگێک کۆچى دوایی دەکات و باوکیشى تووشى بێتاقەتیەکى زۆر دەبێت.
ئەردەڵانى کە کارکتەرێکى سەرەکى ڕۆمانەکەیە خۆشەویستى سورەییایە، بەڵام دواى ڕووداوى تیربارنکردنى مەیموون سورەییایە واز لەهەموو شتێک دەهێنێنت بەئاشکرا بە ئەردەڵانى دەڵێت کە لەبیرى بکات چاوەڕێی نەکات.
ئەردەڵانى لەدواى ڕاپەڕین کەسێک کە ناوى ئوستاز عەزیزە بەرپرسیارییەتى بەرزى لەناو حیزبدا هەیە پێشتردەستى لەگەڵ بەعسدابووە تۆمەتبارە بە گرتن دانى منداڵەکان دەکوژرێت بەهۆى ئەمەوە دەخرێتە زیندان بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ دەردەچێت بەڵام بڕیارەکە بەسەریدا جێبەجێناکرێت.
بەشێکى ترى چیرۆکەکە باسى کریستینا دەکات کە دایکى ناوى لۆرا و باوکى کە لەڕاستیدا باوکى ڕاستەقینەى نییە ناوى ئەلبێرتە دواى مردنى دایکى کریستینا لەڕێگاى هاوڕێیەکى دایکى کە ناوى مارگرێت بەوە دەزانێت ئەلبێرت باوکى نییە بەڵکو باوکى ئەو ناوى فابیانە لەئەنجامى دروستبوونى پەیوەندى خۆشەویستى نێوان فابیان و دایکى ئەو لەدایکبووە، بەڵام ئەلبێرت وەکو منداڵێکى خۆى سەیرى کریستینا دەکات خۆشەویستێکى زۆرى بۆى هەیە.
ڕۆمانەکە باسى زۆر شت دەکات.
ڕۆماننوس لەبارەى دەسگیرکردنى منداڵەکان بەمشێویە باسى دەکات
( لەو بەیانییە زووەدا هیچیان دەرفەتى ئەوەیان پێ نەدرابوو خۆیان پۆستە بکەنەوە، بۆیە بەدەگمەن تێیاندا بوو جلى تەواوى لەبەردا بێت. هەندێکیان پانتۆڵێک و فانیلەیەکى عەلاگەیان لەبەردابوو، هەندێکیان شەڕواڵێک و کراسێک، هەندێکیان تراکسوتێک و تیشێرتێک، هەندێکیان قات و بیجامە، هەندێکیان نەعلیان لەپێدابوو، هەندێکیان پێخواس و هەندێکى تریان پێڵاوى تاکەوتاک.
بەشێوەیەک بەخێرایی و کتوپڕ بەسەریاندا دابوون و هێنابوویانن، وەک ئەوەى ئەگەر بەپەلە نەیانگرن، هەر لەگەڵ هەڵهاتنى خۆردا حکومەت دەڕووخێنن، من لەبەر خۆمەوە گوتم ئینجا ئەو منداڵانە چلوورەیان یۆ نافرۆشرێت، چۆن دەتوانن حکومەت بڕووخێنن)

ئەم ڕۆمانەم ڕۆژى پێنجشەممە 25-8-2016 خوێندەوە

شارك الموضوع

إقرأ أيضًا