ڕۆمانى بەد گۆڕان


ڕۆمانى بەد گۆڕان


یونس سلێمان ئەحمەد
ڕۆمانى بەد گۆڕان (مەسخ) لەنووسینى فرانتز کافکایە لەلایەن جەلیل کاکەوەیس بۆسەر زمانى کوردى وەرگێڕاوە.
گریگۆر سامسا کارەکتەرى سەرەکى ڕۆمانى بەد گۆڕانە، کاتێک بەیانیەک لەخەو هەڵدەسێت دەبینێ شێوەى گۆڕاوە لەمرۆڤەوە بووە بوونەوەرێکى هاوشێوەى قاڵۆنچەیەک بەمەش ڕووبەڕووى ناهەوارى زۆر دەبێتەوە چیتر ناتوانى وەکو مرۆڤێک بژى.
گریگۆر پێش ئەوەى ئەو گۆڕانەى بەسەردابێت وەکو شاگردێک لەلاى بازرگانێک کارى دەکرد و بەهۆى ئەو کارەوە خزمەتى خێزانەکەى دەکرد کە لەباوک و دایک و خوشکێکى پێکهاتبوون. 
دواى ئەو گۆڕانەى بەسەر گریگۆر هات لەماڵەوە خرایە ژوورێک ڕۆژ دواى ڕۆژ پەراوێز و پشتگۆێی دەخرا تا ئەو کاتەى گیانى لەدەستدا 
هەرچەندە خوشکەکەى کە ناوى گرێت بوو لەسەرەتادا هاوکارى گریگۆرى دەکرد.
پەیامى سەرەکى کافکا لەم ڕۆمانەدا ئەوەیە کە مرۆڤ کاتێک سوودى هەبێت لەلایەن دەوروبەریەوە ڕێزى لێدەگرن و خزمەتى دەکەن، بەڵام ئەگەر نەیتوانى سوود بگەیەنێت ئەوە پەراوێز دەخرێت تەنانەت ئاواتى مردنى دەخوازن 
هەروەها کافکا لەڕێگاى ئەم ڕۆمانەوە ئەو پەیامەشمان پێدەڵێت کە سیستەمى سەرمایەدارى تا ئەو کاتە ڕێز لەمرۆڤ دەگرێت، سوودى هەبێت .
ڕۆمانى بەدگۆڕان، فرانتز کافکا، وەرگێڕانى جەلیل کاکەوەیس، چاپى یەکەم، چاپخانەى سەردەم، ٢٠١٤، سلێمانى

ئەم ڕۆمانەم لەڕۆژى 18-10-2016 خوێندەوە

شارك الموضوع

إقرأ أيضًا