ڕۆمانى کەوتنى ئاسمانەکان
ڕۆمانى کەوتنى ئاسمانەکان لەنووسینى جەبار جەمال غەریب، نووسەر لەدووتوێی 306 لاپەڕەدا دەمانباتە ناو چەند ڕووداوێکى جیاواز بەزمانێکى ئەدەبى بەرز ئاشنامان دەکات بە ئازارەکانى زیندان و عەشق و سیاسەت و ... هتد
(دەشێ کۆترێک دەنووک لە گومبەزی ئاسمان بدات و کونی بکات، بەڵام بەرنامەکەی ئەوی پێ هەڵناوەشێتەوە) یەکەم دێڕی،دەستپێکی رۆمانەکە.
فوئاد کوڕێکى دانیشتوى گەڕکى سەرشەقامى شارى سلێمانیە، شوفێرە لەنێوان شارى سلێمانى و کەرکوک پاڵەوانى ڕۆمانەکەیە و بەهۆى ئەوەى کە هاتوچۆى کەرکوک دەکات پەیوەندى خۆشەویستى لەگەڵ کچێکى تورکمانى دروستدەکات، ئەو کچە ناوى یوڵدز نوورە، بەڵام کەسوکارى کچەکە بەپەیوەندییەکە دەزانن و هەڕەشە لە فوئاد دەکەن بەهۆى ئەو هەڕەشانەوە فوئاد کەرکوک جێدەهێڵێت.
دواى ئەوەى فوئاد لەسلێمانى لەنزیک مزگەوتى حاجى حەسەنى لۆکە بەئۆتۆمبێلەکەى لەژنێک دەدات ئەمەش دەبێتە سەرەتاى دروستکردنى پەیوەندیەکى ترى خۆشەویستى ئەویش لەگەڵ کچى ئەو ژنەى بەئۆتۆمبێلەکەى لێدا، کچەکە ناوى ئەڵماسە دواى دەبێتە هاوسەرى و منداڵێکى کچیان دەبێت ناوى دەنێن ئاسکۆڵ.
جارێکیتر فوئاد بەکچە تورکمانیەکە دەگاتەوەو هاوسەرگیرى ئەنجام دەدەن لەویش منداڵێکى کوڕى دەبێت ناوى دەنێت زەینولعابدین/ پاشان ناوەکە دەگۆڕێت بۆ زەینەڵ یاخود ئاسۆ
دواى دەستپێکردنى جەنگى عێراق و ئێران فوئاد وەکو زۆرێک لەو گەنجانەى تر بەناچارى دەبێتە سەرباز دەچێتە بەرەکانى شەڕ سەرئەنجام لەیەکێک لەشەڕەکاندا بەدیل دەگیرێت و بۆماوەى هەژدەساڵ لەئێران زیندان دەبێت.
لەوکاتەى کە لەسەربازگەدا سەرقاڵى مەشقە هەواڵى ئەوەى دەدەنێ کە پشووە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ماڵ ئەمەش گومان لاى فوئاد دروستدەکات کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە لەکەرکوک لەلاى ماڵیان خەڵێکى زۆر دەبینێت دواى بۆ دەردەکەوێت کە یوڵدز نورى هاوسەرى و خەسوى سووتاون مردوون، بەڵام ئاسۆى کوڕى ماوە بۆیە ئاسۆ دێنێتەوە بۆ سلێمانى دەیداتە ئەڵماس تا بەخێوى بکات نهێنى ئەوە ئاشکرا ناکات کە منداڵى خۆیەتى دەڵێت کە منداڵى ژن و پیاوێک بوون کە لەڕووداوى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە.
پاش ئەوەى فوئاد بەدیل دەگیرێ و بە قۆناخێکی پڕ لە ناخۆشی و دەردەسەریدا ژیانی دیلی بەسەر دەبات. ئەم دوورییەش رەوتی ژیانی ئاسکۆڵ دەگۆڕێ و زۆر بە کولەمەرگی خەریکی بەڕێکردنی خێزان و ژیان دەبێت.
دوای گەورەبوونی ئاسۆ لەتەک ئاسکۆڵدا، ئەڵماس لەگەڵ زولێخای درواسێیان قسەدەکات وا ڕێکدەکەون کە ئاسکۆڵ لەگەڵ ئاسۆ هاوسەرگیرى بکات دواى هاوسەرگیرکەیەکان دەبنە خاوەنى منداڵێک ناوى دەنێن هیوا ئەمەش بەهیواى گەڕانەوى فوئاد لەزیندان بەبێ ئەوەى بزانن کە لەڕاستیدا ئاسکۆڵ و ئاسۆ خوشک و براى یەکن.
داوى ئازادبوونى فوئاد لەزیندان و گەڕانەوى بۆ ماڵ بەوە دەزانێت کە ئاسۆ و ئاسکۆڵ هاوسەرگیرىان کردووە ئەمەش تووشى حاڵەتێکى دەروونى دەکات پاش ئەوەى نهێنیەکە ئاشکرادەکات ئاسکۆڵ شێت دەبێت دەکەوێتە سەر شەقامەکان و ئاسۆش وەکو تاوانبارێک پەیوەندى دەکات بەگروپێکى جیهادى و دواى ڕاهێنانى زۆر بۆ ئەنجامدانى تەقینەوەیەک ڕەوانەى شارى هەولێرى دەکەن، بەڵام کاتێک دەچێتە بازاڕێکى میللى شارى هەولێر و لاى کۆترفرۆشەکان لەوێدا چاوى دەکەوێت بە فوئادى باوکى و هیواى کوڕى کە ئەوانیش چەند ساڵێک بوو لە هەولێر دەژین، لەوێدا ئاشۆ دوودڵ دەبێت لەئەنجامدانى کردەوەکەى دواجار بڕیار دەدات ئەو کردەوەیە ئەنجام نەدات، بەڵام مامۆستا و سەرپەرشتیارانى کردەوەکە لاى خۆیانەوە بەکۆنترۆڵ دەى تەقێنەوەو بەهۆیەوە فوئاد و هیوا و چەند گەنجێکى شارى هەولێر دەبنە قوریانى.
ساتی روودانی تەقینەوەکە، هاوشانی فڕین رۆحی فوئادی باوک و هیوای کوڕ و کەسانی بەستەزمانی بێتاوانی دیکەی سڤیل،تاقە کۆترێکیش لەشەقەی باڵ دەدات، دەفڕێ بەرەو بەرزایی و شینایی ئاسمان...نووسەر بەم رستەیە کۆتایی بە رۆمانەکەی دێنێ:
(نەمزانی ئەو کۆترە بەسەر باڵی هەوردا خۆی لە مردن رزگار دەکات،یان رووحی ئاسۆ،تۆ بڵێ زەینەڵە و بۆ بەهەشت دەچێ.ل ٣٠٦) .
کەوتنى ئاسمانەکان
نووسەر: جەبار جەمال غەریب
لە بڵاوکراوەکانی ناوەندیی رۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە
چاپی یەکەم ٢٠١٦...،.. ٣٠٦ لاپەڕە
ئەم ڕۆمانەم لەڕۆژانى 7_8-10-2016 خوێندەوە