ڕۆمانى حاجی ئاغا


ڕۆمانى حاجی ئاغا


یونس سلێمان 

ڕۆمانى (حاجی ئاغای) لەنووسینى نووسەرى گەورەى ئێرانى (سادق هیدایەت)ە، لەلایەن فەرشید شەریفی لەزمانی فارسییەوە زۆر بەجوانى بۆسەر زمانى کوردى وەرگێڕاوە.
ناوەڕۆکى ڕۆمانەکە باسی کارکتەرێک دەکات بەناوى ئەبوتوراب ناسراو بە حاجى ئاغا، کە کەسایەتیەکی فێڵباز و ڕیاکار و دەستبڕ و خاوەن دەسەڵاتە توانیوەیەتى لەڕێگاى فێڵ و تەڵەکەبازییەوە بێتە کەسایەتیەکى کاریگەر دەستبخاتە ناو زۆر لایەنی کاروبارى دەوڵەت و بەپێی بەرژەوندیی خۆیی بەهاوکاری دەسەڵاتداران کارەکان بەڕێی بکات.
سادقی هیدایەت لەڕێگاى کارکتەری حاجی ئاغا پێمان دەڵێت کە دەسەڵاتدارەکانى ڕۆژهەڵات چۆنن و دەکرێت کەسێک بەتەنیا بێتە دەسەڵاتداری یەکەم و هەموو بڕیارە چارەنووسازەکان بەپێی بەرژەوەندی و ویستى خۆیی بەکاربهێنێت و بەلایەوە گرنگ نەبێت، کە خەڵکی هەژار چیان لێ بەسەردێت.
تەنانەت حاجى ئاغا کوڕە گەورەکەی کە بەویستى ئەو نەجوڵاوتەوە لەهەموو شتێک بێ بەش دەکات.
هەروەها سەرەڕاى ئەوەی کە حاجی ئاغا سەروەت و سامانێکى زۆرى هەیە، بەڵام حساب بۆ بچوکترین شت دەکات بەهەموو شێوەیەک ژنەکانی دەچەوسێنێتەوە.
حاجی ئاغا لەپێناو مانەوەی خۆی گوێی بەهیچ نادات ئامادەیە گەورەترین گوناح بکات.
ئەم ڕۆمانە هەرچەندە مێژوویەکی بەسەردا چووە، بەڵام لەزۆر ڕووەوە واقیعی کۆمەڵگاى کوردی ئێستاش دەخاتە ڕوو.

شارك الموضوع

إقرأ أيضًا