بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین خوێندکار پێیویستە چی بکات؟




بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین خوێندکار پێیویستە چی بکات؟

یونس سلێمان ئەحمەد
خوێندکاری بەڕێز پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین داهاتووی تۆ دیاری دەکات بۆیە باشترە بە وردی پڕی بکەیتەوە خۆت بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی بەشەکان بدەیت، بەپێی کۆنمرە و حەزی خۆت دڵنیابه هیچ سەنتەر و شوێنێک بەلایەوە گرنگ نییە، کە تۆ لەچ بەشێک وەرەگیرێت بۆیە هەوڵبدە خۆت پڕی بکەیتەوە بەجۆرێک کە ئەو بەشانەی نزیکه لە کۆنمرەکەتەوە لەسەرەتای ڕیزبەندییەوە بنووسرێت.
گرنگه ئاگاداری ئەوەبیت کە ئەمساڵ سیستەمە گۆڕانکاری تێداکراوە ئەمەش ڕەنگه گۆڕانکاری لەشێوازی وەرگرتن ڕووبدات، مەرج نییە وەکو ساڵانی ڕابردووبێت.
بۆ بەشە زانستییەکان دەتوانن بەهۆی زۆری بەشەکانەوە بەشی زیاتر بنووسن، بەمەرجێک بگونجێت لەگەڵ نمرەکەت، بۆ نموونە ناکرێت خوێندکارێکی بەشی زانستی کە نمرەکەی 75 بچێت کۆلێژی پزیشکی و ئەندازیاری زانکۆ لەسەرەتاوه بنووسێت باشترە ئەو بەشانە بنووسێت کە نزیکه لە نمرەکەیەوە وەکو بەشە پەروەردەییەکان و بەشی پزیشکی پەیمانگاکان.
هەرچی خوێندکاری وێژەییە ئەوا ئەو خوێندکارانەی کە کۆنمرەیان لە 85 بەرەو ژوورە دەتوانن بەشی یاسا و زمانی ئینگلیزی لەسیستەمی زانکۆلاین بنووسن، بەڵام خوێندکارەکانی باشترە هەوڵبدات زۆرترین بەشی کریدیت بنووسێت، بەشە کۆمەڵایەتییەکان وەکو جوگرافیا و مێژوو لەکۆتاییەوە بنووسێت.

شارك الموضوع

إقرأ أيضًا