مردووخۆرەکان
(مردووخۆرەکان) یاداشتێکە لەلایەن ئاناتۆل دارۆف نووسراوە لەلایەن برهان قانع کراوە بەکوردى، ئەم بەرهەمە باسى گەمارۆى شارى لینگرادى ڕووسیا دەکات لەلایەن سوپاى ئەڵمانیاوە، باسى خۆڕاگرى دانیشتوانى ئەو شارە دەکات کە چۆن بەرگەى ئەو هەموو ناهەمواریە دەگرن و ئامادە نین شارەکەیان بکەوێتە ژێر دەستى ئەڵمانەکان.
نووسەر خۆى لەناو ڕووداوەکانى ئەو کاتەدا ژیاوەو بەچاوى خۆى هەموو ڕووداوەکانى بینیوە.
دانیشتوانى شارەکە چوار ملیۆن کەس بووە، بەڵام بەهۆى برسیەتى و شەڕ نزیکەى سێ ملیۆن کەس دەمرن.
دواى ئەوەى بەهۆى گەمارۆى سەر شارەکە هەموو جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک نامێنێت، ناچار خەڵکى شارەکە پەنا دەبنە بەر خواردنى لاشەى مرۆڤى مردوو هەر لەبەرئەمەشە یاداشتەکە ناونراوە مردووخۆرەکان.
بەخوێندنەوەى ئەم دەقە خوێنەر دەباتە ئەو سەردەمەو تێکەڵى ڕووداوەکان دەبێت، زۆر قورسە بۆ مرۆڤ کە بڕیاربدات لاشەى مرۆڤ بخوات ئەگەر ناچارى نەبێت چۆن ئەم کارە دەکات.
دواجار دواى نزیکەى سێ ساڵ گەمارۆ شارى لینگراد توانى هەواى ئازادى هەڵبمژێت و ئەو دانیشتوانەى کە تێدا مابووەو خۆراک و پێداویستیان پێگەیشت.
ئەم یاداشتە ئەوەمان پێدەڵێت کە خۆڕاگرى مرۆڤ دەتوانێت هەموو شتێک بکات.
شەوى سێشەممە 27-28_6_2016 ئەم یاداشتەم خوێندەوە.