ڕۆمانى گرەوى بەختى هەڵاڵە


ڕۆمانى گرەوى بەختى هەڵاڵە


ڕۆمانى گرەوى بەختى هەڵاڵە لەنووسینى نووسەرى ڕۆژهەڵاتى کوردستان عەتا نەهاییە، ڕۆمانەکە باس لەکچێک دەکات بەناوى هەڵاڵە کە دواى ئەوەى لەگەڵ خێزانەکەى ڕوودەکەنە شاخ بەهۆى ئەوەى باوکى یەکێکە لەو کەسانەى لەڕیزى شۆڕشدایە، هەڵاڵە هەر لەشاخ تووشى چەندین ڕووداو دەبێت گرنکترینیان ناسینى کوڕێکە بەناوى برایمۆک کە زۆر خۆشى دەویت هەردووکیان بەیەکەوە لە ڕادیۆ کاردەکەن و بەرنامەى پێشکەش دەکەن، بەڵام باوکى هەڵاڵە ئەم کوڕەى خۆش ناوێت دواى ئەوەى برایمۆک ماوەیەک دیار نامێنێت تەرمەکەى دەدۆزرێتەوەو ئەم ڕووداوەش کاریگەرى زۆر لەسەر هەڵاڵە دروست دەکات.
دواى ماوەیەک هەڵاڵە لەگەڵ برایەک و ماڵ مامى ڕوودەکاتە دەرەوە لە سوید دەگیرسێتەوەو لەوێ دەستدەکات بە ژیانێکى نوێ لەزانکۆش دەخوێنێت. 
بەڵام پاش چەند ساڵێک باوکى هەڵالە پێشنیازدەکات بۆ شێرزاد کە کوڕێکى هاوڕێی بووەو هاتوەتە ناو شۆڕش بڕواتە دەرەوە خۆى لەکوردستان ڕزگاربکات ئەم پێشنیازەى بەدڵەو ڕوودەکاتە دەرەوە، بەڵام گرفتى شێرزاد ئەوەیە کە نازانیت چۆن بگاتە ئەوروپا بۆیە باوکى هەڵاڵە بیر لەوەدەکاتەوە کە داوا لە هەڵاڵە بگات یارمەتى بدات ڕابکێشێت ئەویش بەوەى بەناو هاوسەرگیرى بەمەش شێرزاد دەگاتە سوید داوا لە هەڵاڵە دەکات بەفەرمى هاوسەرگیرى لەگەڵ بکات، بەڵام سەرەتا هەڵاڵە ڕازى نابێت پاش ئەوەى شێرزاد باسى ئەوەى بۆ دەکات کە خۆشەویستیەکى زۆرى بە هەبووە هەر لەوکاتەوەى کە هاتووە ماڵیان لەشاخ داواجار هەڵاڵە ڕازى دەبێت هاوسەرگیرى لەگەڵ شێرزاد بکات بەمەش ژیانێکى نوێ دەستپێدەکەن سەرەتا زۆر ژیانیان خۆش دەبێت دەبنە خاوەنى منداڵێک بەناوى ئارەزوو.
هەڵاڵە لەزانکۆ دەخوێنێت لەوێ ئاشناى مامۆستایەکى زانکۆ دەبێت بەناوى دکتۆرسەعید هەر ئەمەیش چیرۆکى گرەوى بەختى هەڵاڵە دەنووسێتەوە، ناسینى سەعید دەبێتە قۆناغێکى تر لەژیانى هەڵاڵە ڕۆژ دواى ڕۆژ هەڵاڵە و دکتۆر سەعید پەیوەنیان زیاتر دەبێت تێکەڵى یەکتر دەبن دکتۆر سەعیدیش کچێکى هەیە بەناوى فەرزانە لەگەڵ ئارەزوو دەبنە دوو هاوڕێی.
پەیوەندى نێوان هەڵاڵە و دکتۆر سەعید زیاتر شێرزاد نیگەران دەکات دەبێتە سەرەتاى دروستبوونى کێشە لەنێوان هەڵاڵە و شێرزاد تا دەگات بەوەى کە لەیەکتر جیاببنەوەو پاشان دکتۆر سەعید ماڵەکەى دەگوازێتەوە بۆ ئەو شوقەى کە هەڵاڵەى لێەو بەمەش پەیوەندى نێوانیان زیاتر دەبێت چوونە دەرەوەیان لەجاران زیاتر دەبێت.
کاتێک شێزاد بەمە دەزانێت زۆرى پێ ناخۆش دەبێت هەربۆیە لەدەرفەتێکدا بەبیانووى بردنەوەى کەلوپەلە تایبەتەکانى دێتىەوە بۆ لاى هەڵاڵە پاش ئەوەى شتەکان کۆدەکاتەوە یەکێک لەو شتانە خنجەرێکە کە کاتى خۆیی باوکى هەڵاڵە بەدیارى داویەتى بە شێرزاد ئەویش لەگەڵ خۆى هێناوەیەتى بۆ سوید بەو خنجەرە لە هەڵاڵە دەدات و بەسەختى بریندارى دەکات و پاشان هەڵدێت دواتر هەڵاڵە دەبرێتە نەخۆشخانە و ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەیەکى زۆر بەدواى خۆیدا دەهێنێت.
دواتر شێرزاد لەلایەن پۆلیسەوە دەسگیردەکرێت
سەرەتاى ڕۆمانەکە بە دێڕانە دەستپێدەکات 
( ئەوە چارەنووسى تۆیە هەڵاڵە، کە خنجەرێک شاخە و شاخ، شارەوشار و وڵاتە و وڵات شوێنت بکەوێ، تا لێرە لە ستۆکهۆڵم لە گەڕکى فلەمیسنبێرگ نهۆمى چوارەمى باڵەخانەى ژمارە هەژدە لە سنگت بچەقێ)
خوێندنەوەى ئەم ڕۆمانە چێژى خۆى هەیە و خوێنەر دەباتە ناو ڕووداوەکان
— ‎
ئەم ڕۆمانەم لەڕۆژانى 27-28_6_2016 خوێندەوە

شارك الموضوع

إقرأ أيضًا