چیرۆکى گێلە پیاو

چیرۆکى گێلە پیاو


چیرۆکى گێلە پیاو یەکێکە لەچیرۆکەکانى عەزیز نەسین لەلایەن عەبدوڵاى حەسەن زادە زۆر بەجوانى وەرگێڕاوە بۆسەر زمانى کوردى.
ئەم چیرۆکە باسى کەسێک دەکات بەناوى فەرید کە هەر لە سەرەتاى ژیانیەوە ڕووبەڕووى چەندین ڕووداوى سەیر دەبێتەوە هەموو جارێکیش بەهۆى ئەو ڕووداوەنەوە دەخرێتە زیندان هەر لەوێش نازناوى گێلە پیاوى بەسەردا دەبڕێت.
دواى ئەوەى کەسێک کە ڕۆژنامەنووسە دەخرێتە زیندان لەوێ فەرید دەناسێت ئەویش دەسدەکات بە گێڕانەوى بەسەرهاتى ژیانى کە هەر نەهامەتیە، لەوکاتەى لەقوتابخانەى عەسکەرى دەبێت بەهۆى ڕووداوێکەوە لە قوتابخانە دەردەکرێت ئبتر لێرەوە ناخۆشیەکانى ژیانى فەرید دەستپێدەکات جارێک دەبێتە ژمێریار و جارێکیتر دەبێتە مامۆستا و پاشان بەڕێوەبەرى بانک و شێخ و زۆرشتى تریش هەموو ئەمانەش بەڕێکەوت بووە بەڵام دواجار بەهۆیەوە دەخرێتە زیندان.
لەزۆربەى ئەو ڕووداوەنەدا فەرید ڕێی لەهاوڕێی کۆنەکانى قوتابخانەى دەکەوت.
ئەم چیرۆکەى عەزیز نەسین ئاماژەیەکە بۆ ئەو کەسانەى کە لەژیاندا هەرچەند هەوڵدەدەن، بەڵام بەخت یاوەریان نییە هەمیشە ڕووبەڕووى تەنگ و چەڵەمە دبنەوە چارەنووس بەرەو جێگایەکى تریان دەبات.
هەروەها ئەم چیرۆکە ئەوەشمان پێدەڵێت کە چۆن کەسانێک لەپێناو بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان ئامادەن هەموو کارێک بکەن ئەگەر زیانى کەسانى تریشى تێدا بێت.

ئەم چیرۆکەم لەشەوى 1-7-2016 خوێندەوە.

شارك الموضوع

إقرأ أيضًا