ڕۆمانى ئاوێنەى ژنێک
یونس
سلێمان ئەحمەد
ڕۆمانى ئاوێنەى ژنێک لەنووسینى ( ڕێواس
ئەحمەد بانى خێڵانی)ە، نووسەر لە دووتوێی (٣١٣) لاپەڕەدا باس کێشە و گرفت و
ئازارەکانى ژنان و کچان و خۆشەویستى و خیانەت لەکۆمەڵگاى کوردى و بوونى گەندەڵى و
نادادپەروەرى لەسیستەمى سیاسى هەرێمى کوردستان دەکات.
هەروەها پەنجە دەخاتەسەر جیاوازى کولتوورى لەنێوان کۆمەڵگاى کوردى و سویدى
چیرۆکى ڕۆمانەکە باسى کچێکى کورد دەکات بەناوى هەتاو، ئەوەش دواى ئەوەى کە هەتاو هاوسەرگیرى لەگەڵ کوڕێک دەکات لەوڵاتى سوید ئەوەش لەسەر خواستى دایکى کوردستان بەرەو وڵاتى سوید بەجێدەهێڵێت، بەڵام لەگەڵ ئەو کەسەى هاوسەرگیرى لەگەڵ کردووە زۆر بەیەکەوە نابن لەیەکتر جیادەبنەوە دواتر هەتاو کە دەبێتە پزیشکى دەروونى پەیوەندى خۆشەویستى لەگەڵ پیاوێکى سویدى بەناوى هانس دروستدەکات پاشان دەبێتە هاوسەرى هەرچەندە هانس ژنێکى ترى هەیە، لەئەنجامى ئەو پەیوەندیە لەنێوان هەتاو و هانس کوڕێک لەدایک دەبێت ناوى دەنێن هانس هەر بەناوى باوکى.
لەژێر گوشارى هاوسەرە سویدییەکەى کە ناوى سارایە هانس لە هەتاو جیادەبێتەوە.
هەتاو سێ براى هەبوو دوو لەبراکانى کە دووانە بوون کەمئەندام بوون و برایەکى ترى بەناوى دلێر پێشمەرگە بووە شەهید بووە.
کوڕێک بەناوى نەورۆز کە دکتۆرى ژنانە داوا لە هەتاو دەکات هاوسەرگیرى لەگەڵدا بکات ئەویش ڕازى دەبێت.
نەورۆز پێشتر لەکوردستان بووە، بەڵام بەهۆى خۆشەویستى زۆرى بۆ هەتاو دێت بۆ سوید دواى دووجار هاوسەرگیرى هەتاو ئامادەیە بیخوازێت.
نەورۆز و هەتاو و هانس بڕیار دەدەن بێنەوە بۆ کوردستان، پاش هاتنەوەیان هەتاو و نەورۆز نورینگەى پزیشکى دادەنێن و هانسیش دەخرێتە بەر خوێندن.
هەتاو بەهۆى ئەوەى پزیشکى دەروونى بوو خەڵکێکى زۆر سەردانیان دەکرد بەتایبەتى ژنان و کچان بەهۆیەوە ئاشناى چەندین کێشە و گرفتیان دەبوو بەتایبەتى کێشەى دەستدرێژى بۆ سەر کچان و هەروەها گرفتى ئەو خوێندکارانەى کە لەئەنجامى نەهێنانى نمرەى بەرز لەتاقیکردنەوەى پۆلى دوازدەى ئامادەیی تووشى خەمۆکى دەبوون.
ڕۆژ دواى ڕۆژ هەتاو لەکارەکەى زیاتر دەناسراو نەخۆشە زیاتر سەردانیان دەکرد، هانسى هاوسەرى پێشووى زۆر یارمەتى دەدا دەرمانى لەسویدەوە بۆ دەناردەوە ئەو دەرمانانەش سوودى زۆر باشە بۆ نەخۆشەکان دەبوو.
ڕۆژێک کچێک دێت بۆ نورینگەکەى هەتاو باسى ژیانى خۆى بۆ دەکات کە چۆن لەلایەن پەرلەمانتارێکەوە دەستدرێشى سێکسى دەکرێتەسەر خۆى و دایکى، هەتاویش دواى هەوڵدانێکى زۆر ئەو کچ و دایکە دەنێرێت بۆ شارى سلێمانى بۆئەوەى لەلاى شەلتەرێک ژیانیان بپارێزرێت
بەهۆى ئەم کارەوە ئەو پەرلەمانتارە کە دەسەڵاتێکى زۆرى هەیە هانس کوڕی هەتاو دەفڕێنێت و دواى دوو ڕۆژ بەهۆى داواکارى کچەکە کە پێشتر پەیوەندى لەگەڵ پەرلەمانتارەکەدا هەبووە ئازاد دەکرێت.
پاش ئەوەى هەتاو و نەورۆز چوونە خانووى خۆیان لە گوندى ئیتاڵى هەتاو دەچێت بۆ گەڕەکى ئازادى هەولێر تا بتوانێت ماڵى خۆیان بدۆزێتەوە هەرچەندە دایک و باوک و براى نەماوە، دواى ئەوەى دەگاتە گەڕەکەکە هەست دەکات لەچاو ئەو ساڵانەى ئەوى تێدا ژیاوە زۆر گوڕاوە ناتوانێت بەئاسانى ماڵى خۆیان بدۆزێتەوە.
دواى گەڕانێکى زۆر بەهۆى مزگەوتێکەوە دەتوانیت ماڵى خۆیان بدۆزێتەوە دوچێتە دووکانێک لەنزیک ماڵیان لەوێ پیاوێکى پیرى لێیە پرسیارى لێدەکات، پیاوەکەش باسى ماڵى هەتاو دەکات بێ ئەوى هەتاو خۆى ئاشکرابکات تەنیا دەڵێت کە هاوڕێی کچەکەیانە دەیەوێت هەندێک زانیارى بزانێت.
دواتر هەتاو دەچێتە ماڵى ئاسکەخان کە دراوسێیان بووە لەوێ ئاسکەخان دەیناسێتەوە ئیتر لێرەوە پەیوەندى لەگەڵ ماڵى ئاسکەخان دروستدەکات، هەر لەوماڵەدا کوڕ و بووکەکەى ئاسکەخان کە ناویان بارام و پرشنگە دەژین و بارام دووکانى هەیە خەریکى کاسپیە.
کەنار کچى بارامە لەوکاتەى کە هەتاو چوو بۆماڵى ئاسکەخان هات دەرگاکەى بۆ کردەوە لێرەوە کەنار دێتە ناو ژیانى خێزانى هەتاو دواتر دەبێتە هاوڕێی هانس دواى چەند ساڵێک هاوسەرگیرى دەکەن و دەبنە خاوەنى سێ منداڵ.
ژنێک کە ناوى خەجیە وەکو کارگوزار لەو نەخۆشحانەیە کاردەکات کە هەتاوى لێیە ڕۆژێک بەهەتاو دەڵێت کە برازیەکى کچى هەیە بەناوى شنۆ بەهۆى ئەوەى نمرەى بەرزى لەپۆلى دوازدە نەهێناوە تووشى نەخۆشە دەروونى بووە باوک و دایکى زۆر نیگەران کردووە.
هەتاو داوا دەکات بهێنێت تا قسەى لەگەڵ بکات بزانیت بۆ واى لەخۆى کردووە پاش ئەوەى شنۆ دێت بۆ لاى هەتاو قسەى بۆ دەکات لەڕووى دەروونیەوە یارمەتى دەدات بارودۆخى باش دەبێت ماوەیەک لاى خۆى کارى پێدەکات پاشان دەینرێت بۆلاى نەورۆزى هاوسەرى بۆ ئەوەى لەنورینگەکەى ئەو کاربکات.
شنۆ سوود لەمە وەردەگرێت پەیوەندى لەگەڵ نەورۆز دروستدەکات هەرچەندە جیاوازى تەمەنیان زۆرە، بەڵام نەورۆز بەدزى هەتاو هاوسەرگیرى لەگەڵ شنۆ دەکات دەبێتە خاوەنى منداڵێک ئەوەش کاتێک ئاشکرا دەبێت، کە ڕۆژێک ژنێک دێت بۆلاى هەتاو پێش ئەوەى بڕوات ئەوە بە هەتاو دەڵێت کە نەورۆز بەدزى ئەمەوە ژنێکى ترى هێناوە ئێستا خاوەنى منداڵێکە ئەم هەواڵە بەلاى هەتاوە زۆر کتوپڕ دەبێت، چونکە پێشتر ئەمەى نەزانیوە کە هاوسەرەکەى خیانەتى لێکردووە.
دواى ئەو ڕووداوە هەتاو لە نەورۆز جیادەبێتەوە ماوەى چەند ڕۆژێک دەکەوێتە حاڵەتێکى دەروونى ناخۆشەوە.
دواى جیابوونەوەى هەتاو لە نەورۆز ماوەیەک لەگەڵ چەند کەسێکى تردا یارمەتى ئاوارەکان دەدات بەتایبەتى ژنان و کچان.
هەر لەم ڕۆمانەدا باس لەتیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانى دەکات، کە لەناو ماڵەکەى خۆیدا تیرۆرکرا.